10
بابەتی گرینگ 1, ئه‌یلول 2016

سۆنی دوو مۆبایلی نوێی ڕاگەیاند!

Sony

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی تایبەتدا لە شاری بەرلین و لەمیانی کۆنگرەکانی IFA 2016، کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی دوو مۆبایلی نوێی ڕاگەیاند. مۆبایلی یەکەمیان بریتییە لە مۆبایلی (Xperia XZ) کە تایبەتمەندییەکی گونجاوی هەیە و مۆبایلی دووەمیشیان بریتییە لە (Xperia X Compact) کە درێژەپێدەری مۆبایلە شاشە بچووکەکانە.

مۆبایلی یەکەمیان کە ناونرا بە Xperia XZ بەرهەمی گرنگ و سەرەکی کۆمپانیاکەیە بۆ ئەمساڵ، ئەم مۆبایلە چەند تایبەتمەندییەکی گونجاو لەخۆدەگرێت و بە ڕوانین لە تایبەتمەندییەکانی ئەوە دەردەکەوێت کە کۆمپانیاکە نایهەوێت بکەوێتە ڕکابەری لەگەڵ مۆبایلە پێشکەوتووەکانی ئەمساڵ، بەڵکو تەنها دەیەوێت بەرهەمێکی پوخت ڕابگەیەنێت.

  • تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Xperia XZ

XperiaXz

  • شاشە: ٥.٢ ئینچ لە جۆری LCD و بە ڕوونی ١٠٨٠ پیکسڵ
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 820 لە جۆری چوار ناوکی
  • ڕام: ٣ گێگابایت
  • بیرگەی ناوەکی: ٣٢ گێگابایت لەگەڵ توانای زیادکردنی بیرگەی دەرەکی
  • کامێرای پشتەوە: ٢٣ مێگاپیکسڵ لەگەڵ بوونی چەندەها تەکنەلۆژیای گرنگ و نوێ بۆ باشترکردنی کامێراکە و نەجووڵانی
  • کامێرای پێشەوە: ١٣ مێگاپیکسڵ
  • باتری: ٢٩٠٠ میلی ئەمپێر لەگەڵ پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی خێرای Quick Charge 3
  • سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید مارشماڵۆو ٦.٠.١
  • ڕەنگەکانی مۆبایلەکە: ڕەش- خۆڵەمێشی- شین
  • تایبەتمەندی تر: بوونی دەرچەی USB Type-C، دژە ئاو بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای IP68
  • تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Xperia X Compact

Xperia-X-Compact

  • شاشە: ٤.٦ ئینچ لە جۆری LCD و بە ڕوونی ١٢٨٠ بە ٧٢٠ پیکسڵ
  • پڕۆسێسەر: Snapdragon 650 لە جۆری شەش ناوکی
  • ڕام: ٣ گێگابایت
  • بیرگەی ناوەکی: ٣٢ گێگابایت لەگەڵ توانای زیادکردنی بیرگەی دەرەکی
  • کامێرای پشتەوە: ٢٣ مێگاپیکسڵ لەگەڵ بوونی چەندەها تەکنەلۆژیای گرنگ و نوێ بۆ باشترکردنی کامێراکە و نەجووڵانی
  • کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپیکسڵ
  • باتری: ٢٧٠٠ میلی ئەمپێر لەگەڵ پشتگیری کردن لە بارگاوی کەرەوەی خێرای Quick Charge 2
  • سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید مارشماڵۆو ٦.٠.١
  • ڕەنگەکانی مۆبایلەکە: ڕەش- سپی- شین
  • تایبەتمەندی تر: بوونی دەرچەی USB Type-C

ئەم دوو مۆبایلە لە مانگەکانی داهاتوودا دەست دەکرێت بە فرۆشتنیان، تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەر نرخی دوو مۆبایلەکە نەزانراوە.

سەرچاوە: عالەم تەقەنییە

بۆچونی تۆ