هەواڵ
20, ئایار 2012
پێنجەمین فێستیڤاڵی تەکنەلۆژیای زانیاری له كانونی یهكهمی 2012 بەرێوەدەچێت.

زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی بۆ ساڵی 2012 میوانداری پێنجەمین فێستیڤاڵی تەکنەلۆژیای زانیاری دەکات کە گروپی زانستی ئەدگار کورد رێکیدەخات. ئاگاداری سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکان دەکەن کە رێکەوتی كانونی یهكهمی 2012 گروپی زانستی ئەدگار کورد پێنجەمین فێستیڤاڵی تەکنەلۆژیای زانیاری سازدەکات بۆ ئەو مەبەستە بە پێی یاسا و رێسای نوێ و رێنمایی بەشداربووان کە لە پێگهی فەرمی ئەدگار گروپ بڵاوکراوەتەوە
خۆیان بۆ ئەو مەبەستە ئامادەبکەن و بیرۆکە و پرۆژەی جوان و بەرهەمدار پێشکەش بکەن، هەروەها بۆ کەسانی شارەزا و پسپۆر و (کەسانی دەرەوەی ناوەندی ئەکادیمی زانکۆ و پەیمانگاکان) بە پێی یاسا و رێنمایی نوێ دەتوانن بەشدار بن کە ووردەکاری زیاتر بڵاو کراوەتەوە.
تێبینی: پێشکەشکردنی پرۆژە سەرهێڵ لە رێگەی پێگەی فەرمی ئەدگار گروپ دەبێت.
بەهیواین ئەمساڵ فێستیڤاڵ بکەینە ئامانجی پێشکەوتن و هەنگاونان بۆ داهێنانی هەمەجۆر لە بواری تەکنەلۆجیا.
بۆ زانیاری زیاتر سهردانی ماڵپهڕی سهرهكی بكهن: http://www.adgar.org