ئای ئۆ ئێس
1, ئهیلول 2016
ئەپی ئینستەگرام تایبەتمەندی Zoomـی بۆ وێنە و ڤیدیۆکانی زیادکرد.
بێگومان بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیسنتەگرام بەردەوام لە زیادبووندان و تا ئێستاش ئەم تۆڕە لەڕێگەی مۆبایلەوە بەکاردەهێندرێت و تەواوی تایبەتمەندییەکانی زیاتر لەسەر مۆبایل بەردەستن وەک لەوەی لەسەر کۆمپیوتەر. شایەنی باسە، زیادکردنی تایبەتمەندی داگرتن و هێنانە پێشی وێنە و ڤیدیۆکان بەردەوام داواکاری بەکارهێنەرانی ئەم تۆڕە بووە و ئەوەتا دواجار تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیسنتەگرام تایبەتمەندی هێنانە پێش واتە Zoomـی بۆ وێنە و ڤیدیۆکانی لەسەر ئەپی ئایفۆن زیادکرد.
ئەم تایبەتمەندییە لەسەر Feed و Explore و پڕۆفایلی بەکارهێنەران دەتوانرێت ئەنجام بدرێت و لە ئێستاشدا تەنها لەدوایین وەشانی ئەپی ئیسنتەگرام لەسەر ئای ئۆ ئێس بەردەستە و پێشبینی دەکرێت بەم زووانە لەسەر ئەپی ئینستەگرامی ئەندرۆیدیش بەردەست بێت. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر تایبەتمەندییەکە لەخوارەوە بینەری ڤیدیۆکە ببە:
سەرچاوە The NextWeb
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!