بابەتی گرینگ
5, ئەیلوول 2016
زانیارییە دزەکارییەکان سەبارەت بە مۆبایلى (LG V20)!

دواى ئەوەى لەماوەى پێشوودا کۆمپانیاى (ئێڵ جى) کۆرى ڕێککەوتى ٦ى ئەم مانگەى دیاریکرد بۆ ڕاگەیاندنى مۆبایلى (LG V20) کە دەکاتە بەیانى (بابەتى تەواو بخوێنەوە)، چەندان هەواڵ و پڕوپاگەندە دەربارەى مۆبایلەکە بڵاوبوویەوە و گشت پێگەکانى سەرقاڵ کرد بەخۆیەوە، ئێمە لێرەدا دەمانەوێت تایبەتمەندییە پشبینیکراوەکان و زانیارییە دزەکارییەکان سەبارەت بە مۆبایلەکە بخەینەڕوو.
پێگەی بەنێوبانگى (reddit) چەند زانیاریەکی دەربارەی مۆبایلەکە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەتایبەتمەندییەکانى مۆبایلەکەدا داوە، بەگوێرەى زانیارییەکانى دواى ڕاگەیاندنى مۆبایلەکە ٢٣ى مانگ لەکۆگاکان بەردەست دەبێت بەنرخى ٦٠٠ دۆلارى ئەمریکى.
- تایبەتمەندییەکانى مۆبایلەکە بەگوێرەى هەواڵە دزەکارییەکان:
- باتری بە توانستی ٤۰۰۰ میلی ئەمپێر.
- پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٢٠.
- ڕامی مۆبایلەکە ٤ گێگابایت دەبێت.
- قەبارەی ڕوونماکەی ٥.۷ ئینج دەبێت بە ڕوونی 2k.
- کامێرای دواوە ۱٦ مێگاپێکسڵ و کامێرای پێشەوە ٨ مێگاپێکسڵ.
- دەرچەی USB جۆری C دەبێت.
- بە وەشانی ئەندرۆید نووگەت کاردەکات (دڵیاکراوەتەوە).
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.