ئەندرۆید
5, ئهیلول 2016
فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە (کوردی>کوردی>فارسی) بۆ ئەندرۆید دابگرە.

بەهۆی بەرەوپێشڤەچوونی ژیان، گەلان توانیوویانە زیاتر و زیاتر زمانەکەیان گەشەپێبدەن بەبەردەستکردنی فەرهەنگ بۆ خودی زمانەکەی خۆیان بەمەبەستی زیاتر ئاشناکردنی هاوزمانانیان بە گشت زاراوەکان و ڕوونکردنەوەیان وەکو خۆی و بە جوانترین شێوە. بەڵام ئەمڕۆ ئەم فەرهەنگانە بە ئەلیکترۆنی کراون و لەسایەی خوا و پاشان تەکنەلۆژییاوە توانراوە بە ئەم فەرهەنگانە بە ئەپڵیکەیشن لەسەر مۆبایل و کۆمپیوتەرەکانمان هەبێت. هەر بەم بۆنەیەوە لە ئێستادا بە چەندان شێوەی جیاجیا و بەچەندین ناوی جۆراو جۆرەوە چەندین فەرهەنگ بۆ سیستەمە وەگەرخەرە جیاجیاکان بەردەستن و سیستەمی ئەندرۆیدیش یەکێکە لەم سیستەمانە.
شایەنی باسە یەکێک لەم فەرهەنگە ئەلیکترۆنیانە بریتییە لە فەرهەنگی Vejin Kurdish Dictionary کەناوەڕۆکەکەی بریتییە لە فەرهەنگی هەنبانە بۆرینەی هەژار موکریانی کە فەرهەنگێکی کوردی بۆ کوردی بۆ فارسییە و ئێوەی بەرکارهێنەری ئەندرۆیدیشی دەتوانن لەخوارەوە بە پەنجە داگرتن لە ئایکۆنی پلەی ستۆر یان کلیک کردن لەداگرتن بۆ خۆتان دایبگرن:
کلیک بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
رۆژباش، دەمەوێت فەرهەنگی کوردی دابەزێنم بەڵام دانابەزێت، ئایا هۆکارەکەی چیە ؟ سوپاس
بەڕێزم بەستەرەکە کێشەی نییە دەتوانن لە گوگڵ پلەیەوە دایبگرن.
سڵاو ، تکایە مانای «بازی بێریان» بە تێکراایی شی بکەرەوە