ئەپڵ
5, ئهیلول 2016
چۆن سەیری پەخشی ڕاستەوخۆی کۆنگرەی ئەمجارەی ئەپڵ بکەم؟ کلیک بکە بۆ ئەوەی بزانیت.
وا بڕیارە کۆمپانیای ئەپڵ لەشاری سانفرانسیسکۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کۆنگرەیەک لە ٧ی ئەم مانگە لەژێر ناونیشانی لە ٧ی مانگ دەتانبینین ببەستێت. شایەنی باسە، کاتژمێر ٨ی شەو بەکاتی هەولێر کینۆت واتە پریزێنتەیشنی خۆیان دەربارەی نوێترین بەرهەمەکانیان پێشکەش دەکەن و بۆئەوەی بتوانن تەماشەی کۆنگرەکە بکەن بەشێوەی ڕاستەوخۆ ئەوا لەگەڵم بن ڕێنماییتان دەکەم.
بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لەسەر کۆمپیوتەر بینەربن ئەوا ئەم لینکە بکەنەوە http://www.apple.com/apple-events/ بۆ سیستەمی ویندۆز تەنها لە ویندۆز ١٠ لە وێبگەڕی ئێجدا دەتوانن و لە کۆمپیوتەری ماکیشدا لە وێبگەڕی سەفاری بیکەنەوە و ڕاستەوخۆ سەیری بکەن.
بۆ ئەوانەی دەیانەوێت لە مۆبایلەوە سەیری بکەن هەر هەمان لینکی سەرەوە بکەنەوە بەڵام وریابن تەنها لەم ئامێرانەوە دەتوانن سەیری پەخشە ڕاستەوخۆکە بکەن کە ئەوانیش ئایفۆن و ئایپۆد و ئایپاد کە ئای ئۆ ئێس ٧ بەرەوسەریان لەسەربێت.
ئەگەر ئەمانەی سەرەوەت لانییە و ئەندرۆید و کۆمپیوتەرت لایە ویندۆز ١٠ی لەسەر نییە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بکە دەتوانیت تەماشەی کۆنگرەکە بکەیت:
بۆ ئەندرۆید:
http://p.events-delivery.apple.com.edgesuite.net/15pijbnaefvpoijbaefvpihb06/m3u8/atv_mvp.m3u8
- ئێستا پەنجە بە Play دابنێ بەڵام وریابە کاتێک پەخشەکە کاردەکات کە پەخشی ڕاستەوخۆکە دەستی پێکرد واتە تۆ لەدوای دەستپێکردن ئەو هەنگاوانە بکە!
بۆ کۆمپیوتەر کە ویندۆزی لەسەربێت:

- ئێستا ئەم لینکەی خوارەوە بلکێنە وەکو لە وێنەکە دیارە
http://p.events-delivery.apple.com.edgesuite.net/15pijbnaefvpoijbaefvpihb06/m3u8/atv_mvp.m3u8

بەڕێزان ئێمە وەکو پیشەی هەمیشەییمان ڕاستەوخۆ بە وێنە و نوسین بەزمانی کوردی ڕووماڵی کۆنگرەکە دەکەین و خولەک بەخولەکی کۆنگرە بەشێوەی بابەتی زیندوو واتە Liveblog دەگوازینەوە لەم بەستەرەوە http://kitn.net/babat/16262
و هەروەها ڤیدیۆکەش لە پەڕی فەرمیمان دەگوازینەوە بۆ ئەوانەی ئینتەرنێتیان باش نییە یان ئەو ڕێگایانەی سەرەوە ناتوانن ئەنجام بدەن! بەکورتی کام ڕێگایەت لا پەسەندە ئەوە بکە!
ئێمە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان:
facebook.com/kitn.net
facebook.com/kitnenglish
Twitter.com/kitnnet
Youtube.com/kitnnet
telegram.me/kitnnet
instagram.com/kitnnet
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!