10
بابەتی گرینگ 7, ئه‌یلول 2016 بۆچوون

|نوێکراوەتەوە| ئەمڕۆ کۆنگرەی Playstation Meetـی تایبەت بە کۆمپانیای سۆنی بەڕێوە دەچێت!

1473251781056لە پاش کۆتایی هاتنی کۆنگرەکەی کۆمپانیای ئەپڵ لە ئێستادا زۆرترین تیشک دەخرێتە سەر کۆنگرەکە و نەوەی نوێی ئایفۆن و Apple Watchـی نوێ لەمڕۆدا، ئەمەش بۆ نووسەر و ڕۆژنامەنوسانی تەکنەلۆژیای تایبەت شتێکی گرنگبوو، بەڵام ئەمڕۆش بە هەمان شێوە بۆ گەیمەرانیش ڕۆژێکی تایبەت دەبێت، چونکە کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی دوای دوو کاتژمێر لە کۆنگرەکەی کۆمپانیای ئەپڵ و کاتژمێر ١٠ ی ئەمشەو لە شاری نیویۆرک کۆنگرەیەکی تایبەت بە یاری و ئامێری تایبەت بە یاری ڕادەگەیەنێت، پێشبینی دەکرێت دوو ئامێری نوێی پلەی ستەیشن ڕابگەیەیەنرێت بەناوی Playstation Slim و Playstation NEO و ئامێری نوێی VR بە ناوی Playstation VR.

دەربارەی ئامێرە نوێیەکانی  سۆنی (playstation 4 Slim و PlayStation 4 NEO) پێشنیار دەکرێت گۆڕانکاریەکی باش لە ڕەقەکاڵای ئامێرەکاندا کرابێت و پڕۆسێسەرێکی نوێ بە گرافیکێکی باشتری لەسەر بێت.

لە دوای ئامێرێکی پلەی ستەیشن کۆمپانیاکە ئامێری PlayStation Vr ڕادەگەیەنێت کە خەڵکانێکی زۆر چاوەڕێی کۆمپانیاکە بوون بۆ ئەم ئامێرە و نرخی ۳۹۹$ دەبێت و پێشبینیش دەکرێت پشتگیری لە ڕوونی 4K بکات.

چۆن سەیری کۆنگرەکەی سۆنی بکەم؟

لە شاری نیویۆرکی ولایەتە یەکگرتووەکان کۆنگرەکە دوای دوو کاتژمێر لە کۆنگرەی کۆمپانیای ئەپڵ واتا کاتژمێر ١٠ دەست پێدەکات، کۆنگرەکە دەگوازرێتەوە لە ڕێگەی پێگەی Twichـەوه له ڕێگەی ئەم بەستەرەوه: (سێرکردنی کۆنگرەکە لە پێگەی Twich).

تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی وەکو ئەرکی هەمیشەیی خۆی ڕووماڵی کۆنگرەکە دەکات و له دواین پێشهات ئاگادارتان دەکاتەوە.

بۆچونی تۆ