بابەتی گرینگ
8, ئهیلول 2016
ھەریەک لە ستاندەردەکانی IP67 و IP68 بەواتای چی دێن؟ زانیاری تەواو بخوێنەوە.
هەریەک لەم دوو ستاندەردە IP67 و IP68 واتای خۆیان هەیە و لەلایەن لیژنەی International Electrotechnical Commission دانراون و ئەم دوو پیتەی سەرەتا کورتکراوەی International Protection Rating یان Ingress Protection Rating ـە کە ئەوەی یەکەم بەواتای پۆڵێنکردنی پارێزراوی نێودەوڵەتی دێت و ئەوەی دووەم بەواتای پۆڵێنکردنی پارێزراوی لە چوونەژوورەوە دێت. بەگوێرەی ئەوەی لیژنەی ناوبراو پێناسەی دەکات ئەم جۆرە ستاندەردە ئاستی پارێزگاری لە دژی چوونەژوورەوەی تەنی ڕەقی وەکو بەشەکانی لەش (پەنجە یان دەستەکان) و تۆز دیاریدەکات. هەروەها پارێزگاری لە چوونەژووروەی شلەی وەکو ئاو یان هاوشێوەی ئەو دیاریدەکات. ئەم ستاندەردە ئامانجی ئەوەیە کە زانیاری ورد بە بەکارهێنەران بدات بەپێچەوانەی ئەو زاراوە ناڕوون و بازاڕیانەی وەکو بۆ نمونە Waterproof یان هەرشتێکی تری لەو جۆرە دەربارەی پارێزگاری دژی تۆز و ئاو.
ئەو ژمارانەی لەدوای دوو پیتی IP دێن ئەوا واتای خۆیان هەیە و لە سفرەوە دەست پێدەکات هەتا IP69K. بۆ نمونە ئەگەر ئامێرێک ستاندەری IP67 هەبێت ئەوا ژمارە ٦ ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەم ئامێرە بەتەواوی پارێزراوە دژی تۆز و هاوشێوەکانی. بەڵام ژمارە ٧ ئاماژەیە بۆ تەنی شل و ئەم ژمارەیە واتا ئەم ئامێرە تا قوڵی ١ مەتر پارێزراوە لەدژی شلەی وەکو ئاو. جا بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتر لەخوارەوە بەخشتە هەر یەک لە ژمارەکانی دوای IP ڕوون دەکەینەوە.
ژمارەی یەکەم: تەنە ڕەقەکان

ژمارەی دووەم: شلەکان

سەرچاوە http://www.dsmt.com
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!