10
ئەپڵ 8, ئه‌یلول 2016

کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی بەرهەمهێنانی وەشانی ١٦ گێگابایتی ئامێرەکانی وەستاند

pastedgraphic-1-768x433

دوای ئەوەی دوێنی کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی پەردەی لەسەر نوێترین بەرهەمی خۆی کە ئایفۆنی ٧ و ٧ پڵەس بوو لادا و هەر لەم کۆنگرەیەدا بە فەرمی وەشانی ١٦ گێگابایتی لە ئامێرەکانی لادا و چیتر پشت بەم جۆرە نابەسترێت بۆ بەرهەمهێنانی لە ئامێرەکانی هەر لەم کۆنگرەیەدا وەشانی ١٦ گێگابایت لە ئایفۆنی ٦ ئێس و ٦ ئێس پڵەسیش لادرا و لە بڕی ئەو ٣٢ گێگابایت بەرهەم دەهێنرێت.

لە هەمان کاتدا کۆمپانیای ئەپڵ هێلی بەرهەمهێنانی لە ئایپادیش نوێ کردەوە لە هەر یەک لە بەرهەمهێنانی ئامێرەکانی ئایپادی مینی ٢ و مینی ٤ و ئایپاد ئایری ٢ و لە هەر یەک لەم ئامێرانە چیتر وەشانی ١٦ گێگابایتی لێ بەرهەم ناهێنرێت و لە بڕی ئەو ٣٢ گێگابایت بەرهەم دەهێنرێت وە ئەم هێلە بەرهەمهێنانە نوێیە کاریگەری نابێت لەسەر زیاد کردنی نرخی ئایپادەکان.

وە وەشانی ٦٤ گێگابایت زیاد کراوە بۆ ١٢٨ گێگابایت بە هەمان نرخی پێشووتری ٦٤ گێگابایت.

بۆچونی تۆ