10
بابەتی گرینگ 9, ئه‌یلول 2016 1 بۆچوون

فێربونی بوتستراپ ” وانەی یەکەم ” باسکردنی گرید سیستەم و چەند زانیاریەک

bust1

بوتستراپ چییە؟

بوتستراپ (پەیکەرێک)ی بەخۆڕایی و سەرچاوە کراوەیە،کە بەکاردێت بۆ نەخشاندنی (بەشی پێشەوە)ی وێبسایتەکان. پێکهاتووە لە هەریەک لە زمانەکانی ” HTML, CSS, JAVASCRIPT ” ئەم سێ زمانەش بەیەکەوە ڕێکخراون دواتر کراونەتە (پەیکەر) تاوەکو نەخشەسازانی وێب بەئاسانی و خێرایی کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن، (بوت ستراپ – Bootstrap) لەسەر پێگەی (جیت هەب – Github) دووەم زۆرترین دەنگپێدراوە (زیاتر لە 95 هەزار) وە لەسەرەتادا پڕۆژەکە بە (تویتەر بلوپرێنت – Twitter Blueprint) بانگدەکرا.
گەشەپێدان و بنیاتنان:
لە 19ی ئابی 2011 لە ئیڤێنتێکی (هاکاثۆن – Hackathon)دا بۆ یەکەمجار پڕۆژەکەی خۆیان بەخۆڕایی و سەرچاوەکراوەیی بڵاوکردەوە،کە لەلایەن تیمی گەشەپێدەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر – Twitter)ەوە گەشەیپێدرا، بەڵام گەشەپێدەر و دۆزەرەوەی سەرەکی پڕۆژەکە (مارک ئۆتۆ – Mark Otto) و (جەیکۆب ثۆرنتەن – Jacob Thornton) بوون.
پاشان لە 31 کانونی دووەمی ساڵی 2012دا وەشانی دووەمی (پەیکەر)ەکەیان بڵاوکردەوە،وەشانی سێیەمی لە 19ی ئابی ساڵی 2013 بڵاوکردەوە.وەشانی چوارەم لە 29ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2014دا کەوتە گەشەپێدانەوە، وە لەئێستادا بە شێوەیەکی فەرمی وەشانی چوارەم کەوتە بەردەست و بڵاوکرایەوە. بۆیە ئێمە وەک ستافی تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی بە پێیوستمان زانی بەشێوەیەکی ئەکادمی لە چەند وانەیەکدا ئاشانتان بکەین بە بوت ستراپ و لەکۆتایدا ئیمە رووکارێک دروست دەکەین بە بوستراپ بۆ ئەوەی  فێرخوازانمان بە ئاسانترین رێگای فێری بن و بتوان لە تەواو کردنی سەرجەم وانەکان دواتر خۆتان بە ئاسانترین رێگا رووکار بە بوتستراپ دروست بکەن.
وانەی یەکەم
بۆچوونەکان
  • rawand

    وانه‌ كانی داا هاتوو كه‌ ی پۆست ده‌ كه‌ن و وه‌ كۆده‌كان له‌ كوی ده‌ست بخه‌ین

بۆچونی تۆ