ئاسایشی ئەلیکترۆنی

چۆنیەتی لابردنی ئەو کەسەی کە لەسەر هێڵی وایفایەکەمانە بۆ سیستەمی ئەندرۆید (بێ ڕووت) و ئای ئۆ ئێس.

1473431593400هۆکاری زۆر هەن بۆ لاوازکردنی وایفای ئینتەرنێتەکەت یاخوود خاوکردنەوەی خێراییەکەی، لەوانەش لەوانەیە کەسێک یان چەند کەسێک وایفای ئینتەرنێتەکەت بەکاربهێنن بەبێ ڕەزامەندی تۆ و بەنهێنی و لەوانەشە زیان بە باڵانسی ئینتەرنێتەکەت بگات. بەکارهێنەرانی سیستەمی (ئای ئۆ ئێس – ئەندرۆید) هەتا ئێستاش ڕێگایەکی باشیان نەدۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانە دەربکەن کە لەسەر وایفای (ڕاوتەر)ـەکەیان کار دەکەن، چونکە لە سیستەمی ئەندرۆیدا پێویستە ڕێگەی قاچاغ بگرینەبەر ئەویش کرداری ڕووتە و ئەمەش لای هەندێ کەس پەسەند نیە، بە هەمان شێوەش لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس دا ئەپێکی وەها نیە تاکو ئەم کارەمان بۆ ئەنجام بدات. لەبەرئەوە، لەم بابەتەدا ڕوونکردنەوەیەکی تەواو وەربگرە دەربارەی ئەم پرسە بۆ ئەوەی هەردوو بەکارهێنەرانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید ئەم کارە بە ڕێگایەکی فەرمی ئەنجام بدەن، ئەم کارە لە ڕێگەی ڕاوتەری ئینتەرنێتەکەتەوە ئەنجام دەدرێت.

ئەگەر تۆ خاوەنی ڕاوتەریت و دەتەوێت کەسێکی دیاریکراوی لاببەیت لەسەر هێڵەکەت، ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدە:
سەرەتا پێویستە ئەپی Fingـت هەبێت، چونکە پێویستمان دەبێت بۆ زانینی Mac Address ئامێری ئەو کەسەی کە دەتەوێت فلتەری بخەیتە سەری. لێرەوە ئەپەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید دابگرە (کرتە بکە). لێرەوە ئەپەکە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس دابگرە ( کرتە بکە).

ئێستا ئەپەکە دەکەینەوە و پێمان دەڵێت کە چەند کەس لەسەر هێڵەکەمانە، کرتە لەو کەسە بکە کە دەتەوێت بلۆکی بکەیت کاتێک کرتەی لێدەکەیت چەند زانیاریەک دەربارەی ئامێرەکەت نیشان دەدات، ئێمە لێرەدا پێویستمان بە Mac Address ئەو ئامێرەیە کە دەمانەوێت بلۆکی بکەین، کرتە بکە لە Mac Address و ڕاستەوخۆ Mac Address بۆ لەبەر دەگرێتەوە (کۆپی دەکات).

ئێستا پێویستە بچین لە وێبگەڕ بە ئایپی بچینە ناو سیستەمی ڕاوتەرەکەمانەوە و پاشان ئەگەر تۆ خاوەن ڕاوتەر بیت پێویستە بزانیت و ئەو کردارە چۆنە بۆ نموونە ئەگەر ڕاوتەرەکەت لە جۆری TP Linkـە، ئەوا ئەم ناونیشانە دەنوسم بۆ ئەوەی بچمە ناو سیستەمی ڕاوتەرەکەم “http://tplinklogin.net”. ئێوەش بە هەمان شێوە IP تایبەتی ڕاوتەرەکەتان بکەنەوە و بۆ ئەوەی بچنەژوورەوە و زانیاریەکانی ببینن. ئێستا دەچینە ناو سیستەمی ڕاوتەرەکەمان لەرێگەی ئایپی دیاریکرا و و پەڕگەیەکمان بۆ دەکرێتەوە وەکو ئەم وێنەیە:
20160909_173710

 ئێستا بۆ ئەوەی بچینەژوورەوە، پێویستە بۆشایی سەرەوە و خوارەوە پڕ بکەینەوە، بۆشایی یەکەم و دووەم به وشەی admin پڕ دەکەینەوە و دەتوانین بچینە ژوورەوە. بەشێکت بۆ دەکرێتەوە کە بەشی بەڕێوبەرایەتی ڕاوتەرەکەتی تێدایە بەم شێوەیە: screenshot_20160909-164837

لێرەدا چەند بەشێک دەبینین، پێویستە کرتە لە بەشی IP And Mac binding کە تایبەتە بە بلۆککردن بە ڕێگای IP و Mac. کاتێک کرتەت لێکرد، دەتباتە بە شێکەوە کە دوو بۆشایی له خۆ دەگرێت، ئەوانیش بۆشایی IP و Macـن، ئێستا تۆ دەبێت ئەو Mac Address کە کۆپیت کرد، لە بۆشایی Mac Address بیلکێنیت (Paste)ـی بکەیت پاشان له خوارەوە Saveـی بکەیت. پیرۆزە، ئیتر کەسێک کە ڕەزامەندی تۆی نەبێت ناتوانێت بێتە سەر هێڵەکەت.

تێبینی:

  1.  ئەم هەنگاوانەی بۆ ڕاوتەرەکە ئەنجامماندا لە ڕاوتەرێکەوە بۆ ڕاوتەرێکی تر دەگۆڕێت.
  2. لەئێستادا بۆ ئامێرەکانی تیشک نێت و فاست لینک کە دروستکراوی کۆمپانیای هواوەی و زی تی ئین دەتوانن ئەپی Huawei Hi Link یان Zte Link بەکاربهێنن بۆ بلۆککردن و بەستکردنی بەکارهێنەرانی سەر ئامێرەکەت.
  3. جگە لەم دوو ئەپەی کە لە تێبینی ٢ ئاماژەمان پێدا بۆ ئامێرەکانی تیشک نێت و فاست لینک دەتوانن لەڕێگەی ئایپی بچنە ناو سیستەمی مایفایەکەتان تا بتوانن بە ورتر ڕێگە لەخەڵک بگرن بۆ نمونە بەکارهێنانی Mac Address وەکو لەسەرەوە ئاماژەی پێدرا.
  4. ئەم هەنگاوانەی سەرەوە بۆ کۆمپیوتەریش گونجاون.
9 ئه‌یلول، 2016
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498