ئای ئۆ ئێس
22, ئایار 2012
به‌په‌له:له سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه جهیلبرهیكی iOS5.1.1 ئه‌مڕۆ بڵاوده‌كرێته‌وه!

ئێمه ئه‌گه‌ر ئێوه هۆشیاریی په‌ڕی سه‌ره‌كیمان بووبن له‌سه‌ر فه‌یسبووك ڕۆژانه هه‌واڵی به‌په‌له‌مان له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی جهیلبرهیكی iOS5.1.1 بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاگاداری میوانانمان كردووه له‌سه‌ر هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك سه‌باره‌ت به جهیلبرهیكی iOS5.1.1 كه به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك و تویتی هاكهرزی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسی پۆد2جی له‌سه‌ر تۆڕی تویته‌ر ئه‌م ئێواره‌یه جهیلبرهك بۆ iOS5.1.1 بڵاوده‌كرێته‌وه.
له تویته‌كه‌دا كاتژمێر 5:35 ئێواره به‌كاتی ئه‌مسته‌ردام – هۆڵه‌ندا نوسراوه كه به‌رامبه‌ر به‌كاتی كوردستان 6:35 خولهك ده‌كات و به‌ڵام له‌وانه‌شه كت ومت له‌م كاته دیاریكراوه نه‌بێت به‌ڵكو كاتژمێرێك یان هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌مڕۆ بڵاوبكرێته‌وه.
وه‌كو ئاشكرایه كه جهیلبرهیكهكه له ڕێگه‌ی ئامێری Absinthe 2.0 ده‌بێت بۆ هه‌موو ئامێره‌كانی ئه‌پڵ جگه له Apple TV 3. شاینی باسه ئه‌م ئامێره زۆر ئاسانه له به‌كارهێنانی دا وپێویست به‌وه ناكات ئامێره‌كه‌ت بخه‌یته مۆدی DFU به‌ڵكو به‌ته‌نها كلیك كردنێك له دوگمه‌ی جهیلبرهیكی سه‌ر به‌رنامه‌كه پرۆسه‌ی جهیلبرهیكهكه ئه‌نجامده‌درێت.
به پشتیوانی خوا و به‌گوێره‌ی توانا هه‌وڵده‌ده‌ین چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی و لینكی داونلۆده‌كه‌ی بۆ ئێوه دابنێن له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی.
تێبینی: ئه‌وانه‌ی Ultras0w یان ژێر سیمكاردی جێڤهی به‌كارده‌بن با په‌له‌نه‌كه‌ن له ئهپدهیتكردن بۆ iOS5.1.1 هه‌تا هاكه‌رزه‌كان و گروپی گه‌شه‌پێده‌ران ئاگاداری‌یان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه appscart
كاك سه‌ردار بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌لترا سنۆ و ژیر سیم به‌كار دێنن من ماوه‌ی 4 رۆژه بابه‌تێك ئاماده كردووه و هه‌موو روون كردنهوهیهكم تێدا نووسی بۆ ئه‌و كه‌سانه و وه چۆنیه‌تی درووست كردنی كه‌سته‌م فریمویریشم روون كرده‌وه، هه‌ر دوای 2 رۆژ هه‌مان ئه‌و شتانه‌ی من ئاماده‌م كردبوو له لایه‌ن گروپی ناوبراوه بڵاو كرایه‌وه.
ان شا‌ء الله و هیچ كیشه‌یه‌ك بۆ هیچ به‌كارهێنه‌رێك درووست نابێت.