10
بابەتی گرینگ 10, ئه‌یلول 2016 بۆچوون

بەهۆی تەقینەوەی گالاکسی نۆت ۷ێکەوە ڕووداوێکی نەخوازراو ڕوو دەدات!

galaxy-note-7-blows-up-jeepهەرچەندە کۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاند کە ملیۆنان مۆبایلی جۆری گالاکسی نۆت ۷ دەکشێنێتەوە و بەکارهێنەرانی ئاگادار کردەوە کە مۆبایلەکانیان بگێڕنەوه بۆ کۆمپانیا، بەڵام ڕووداوی تەقینەوەی مۆبایلەکان هێشتا ماون، ئەویش بەهۆی کەم ئاگایی هەندێک خەڵک لە هەواڵەکان و کە هێشتا هەندێکیان هەواڵی ئەوەیان نەبیستووە کە هەواڵەکان سەبارەت بە گالاکسی نۆت ۷ چۆنە و چۆن نیە ئەویش هەواڵی گۆڕینەوە و کشانەوەی مۆبایلەکانیان.
وێنەکەی سەرەوە وێنەی ئۆتۆمبێلێکی خاوەن ئامێری گالاکسی نۆت ۷ـە لە ویلایەتی فلۆریدا کە تێیدا ڕوودانی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکە، ئەم ڕووداوەش کاتێک ڕوویداوە کە خاوەن ئۆتۆمبێلەکە گالاکسی نۆت ۷ـەکەی لە ژێر بارگاویکردنەوە دانابوو، کاتێک پاتریەکەی تەقیوەتەوه ئەم ڕووداوه نەخوازراوەی لێکەوتووەتەوه.
هەر وەکو خاوەن ئۆتۆمبێلەکە دەڵێت: هیچ ئاگاداری کشانەوەی مۆبایلەکان و گۆڕینەوەی مۆبایلەکەم لەلایەن سامسۆنگەوە نەبووم.

س: ئەردرۆید

بۆچونی تۆ