ئای ئۆ ئێس
11, ئهیلول 2016
کەی و لە چ کاتژمێرێک وەشانی فەرمی iOS10 بە مۆبایلەکەت دەگات؟
پرسیاری زۆر دەکرێت کە ئایا کەی دەتوانین ئامێرەکانمان بەرزبکەینەوە بۆ وەشانی فەرمی iOS10؟ وەڵامی ئەم پرسیارە ڕوونە چونکە هەروەکو دەزانن لە ٧ـی ئەم مانگە ئەپڵ کۆنگرەی بەست و لەکۆنگرەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە لە ١٣ـی ئەم مانگە وەشانی فەرمی iOS10 بەفەرمی دەوەشێندرێت و لەوەشانی ئەزموونی دێتەدرەوە و دواتریش ئەم بەروارە بەفەرمی لەسەر ماڵپەڕی ئەپڵ جێگیرکرا. ئێوەش بۆئەوەی بەڕوونی کات و ساتی ڕاگەیاندنەکە بزانن بەگوێرەی ئەو شارەی لێی دەژین بزانن بفەرموون لەخوارەوە خشتەی کاتی ڕاگەیاندنی iOS10 بەکاتی زۆربەی پایتەختی وڵاتان بزانە و شاری بەغدایشی لەخۆی گرتووە کە کاتەکەی هاوکاتە لەگەڵ شاری هەولێر کە بەروارەکە سێ شەممە کاتژمێر ٨ـی ئێوارە دەبێت. کەواتە ئەم سێشەممەیە کاتژمێر ٨ی ئێوارە iOS10 بەفەرمی بۆ مۆبایلەکەت دەگات.
خشتەی کاتی ڕاگەیاندنی iOS10:
تێبینی: ئای ئۆ ئێس ١٠ تەنها پشتگیری لەم ئامێرانەی خوارەوە دەکات:
- iPhone 5, iPhone 5s, iPhone 5c, iPhone SE, iPhone 6, iPhone 6 Plus, iPhone 6s, iPhone 6s Plus, iPhone 7, iPhone 7 Plus
- 9.7-inch and 12.9-inch iPad Pro, iPad Air 2, iPad Air, iPad 4, iPad mini 3, iPad mini 4
- iPod Touch 6th generation
سەرچاوە ئایفۆن هاکز
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!