10
ئەپڵ 13, ئه‌یلول 2016 بۆچوون

۷ تایبەتمەندی ئایفۆن ۷ کە لە ئایفۆن 6S دا بوونیان نەبووە

1473687007971

چەند مانگێکی زۆر بوو هەمووان چاوەڕێی ئایفۆنی نوێ بوون، لە پێگەکانیشدا هەواڵە دزە کراوەکان کاری خۆیان دەکرد بۆ ڕاکێشانی سەرنجی خەڵکی، وە بێگوومان لەدوای بڵاوبوونەوەی ئایفۆنەکەش خەڵکی لێدوانەکانیان و ڕەخنەکانیان کۆتایی پێ نەدەهێنا، چونکە لە دیزاینی مۆبایلەکەدا گۆڕانکاریەکی بچووک کرابوو، یاخوود نەبوونی تایبەتمەندی نوێ بۆ ئایفۆنەکە یان تایبەتمەندیەکان لە مۆبایلێکی تردا هەبووە، بەڵام ئەگەر تۆ بەکاربەری هەمیشەیی ئایفۆن بیت و هەمیشە بتەوێت لەسەر سیستەمی ئای ئۆ ئێس کار بکەیت، بە دڵنیاییەوە چاوەڕێی بەردەست بوونی ئایفۆن حەوت دەکەیت، لەوانەیە لێدوانی خەڵکانی دەوروبەرت یاخوود تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بینیبێت و ئەمەش بتخاتە گوومانێکی بچووکەوە ئەویش بڵێیت ئایا مۆبایلەکە بکڕم؟ ئەگەر بیکڕم هیچ تایبەتمەندیەکی وای هەیە تاکو شایەنی ئەو کڕینە بێت؟ لەم بابەتەدا تەنها مەبەستمانە بەرچاو ڕوونیەک بکەین و ئاشکرا ببێت کە چەندێک گۆڕاوە و چەندێک باشترکراوە.

٧ تایبەتمەندی کە لە ئایفۆن 6S دا بوونی نەبووە:

  • کامێرای ئایفۆن ۷ باشتر وێنە دەگرێت و ڤیدیۆ تۆمار دەکات لە ئایفۆن 6S: لە گەورەترین جیاوازیەکاندا کامێرا بوو. کامێرا گرنگیەکی یەکجار زۆری هەیە بۆ کاری ڕۆژانە بۆیە ئەگەر تۆ وێنەگربیت و شەیدای کاری وێنەگرتن بیت بە مۆبایل، پێویستە ئایفۆن ٦sـەکەت نوێ بکەیتەوە بۆ ئایفۆن ۷! کامێرای ئایفۆن ۷ یەکێکە لە باشترین کامێراکانی مۆبایلە زیرەکەکان چونکە وێنەیەکی فۆتۆگرافیمان بۆ دەگرێت بە ڕوونیە بەرزەکەی.

20160912_160635

  • ئایفۆن ۷ بە جیاوازیەکی گەورە، باشتر کارەکانت بۆ جێبەجێ ئەکات وەک لەوەی لە ئایفۆن 6S: ئایفۆن ۷ـی نوێ توانایەک و ماوەی جێبەجێکردنی خێرات دەداتێ چونکە ئێمە باسی پڕۆسێسەری A دەکەین، وەکو دەزانن پڕۆسێسەری A لە یەکێک لە ناودارترین پڕۆسێسەرەکانی جیهانە بۆمۆبایلی زیرەک، له مۆبایلی ٦sدا پڕۆسێسەری A9 هەیە کە چەندە خێرایە لە بەکارهێنان، لە ئایفۆن ۷دا پڕۆسێسەری A10 هەیە کە ٤۰% خێراترە لە ئایفۆن ٦sـەکەت! وە دوو ئەوەندە خێراترە لەو ئایفۆنانەی کە خاوەن پڕۆسێسەری A8ن.

iphone-7-processor-a10

  • تەمەنی پاتری ئایفۆن ۷ زیاترە لە پاتری ئایفۆن 6s: هەر چەندە لە کۆنگرەکەدا ئاماژە بە چەندێتی میلی ئەمپێری پاتری ئایفۆن ۷ نەدرا، بەڵام ئەوە ئاشکرا کرا کە ئایفۆن ۷ خۆڕاگرترە لە ئایفۆن ٦s، جیاوازیەکەش له تواناکەیاندا مەودایەکی باشە، چونکە بە کاتژمێرێک زیاتر لە پێش ئایفۆن ٦sدایە بۆ بەکارهێنانی تۆڕی 3G، وە بە ٣ کاتژمێر زیاتر لە ئایفۆن ٦s خۆڕاگرترە بۆ بەکارهێنانی وایفای لە وێبگەڕەکاندا، وە بە چەند کاتژمێرێک زیاتر لە پێشی ئایفۆن ٦sدایە بۆ پێکردنی ڤیدیۆ. لە ئایفۆن ۷ پڵەس دا ژیانی باتری باشتر لە ئایفۆن ۷ دروست کراوە بە جیاوازیەکی زۆر، نموونەیی جیاوازیکەش ئەوەیە کە ئایفۆن ۷ پڵەس بە ۷ کاتژمێر لە پێشی ئایفۆن ۷ دایە بۆ قسەکردن بە تۆڕی 3G.
  • ئایفۆن ٧ دەنگێکی باشتر لە ئایفۆن 6S دەدات بە بەکارهێنەر: ئەگەر بەکارهێنەری ئایفۆن ٦sیت تێبینی دەکەی کە دەنگی مۆبایلەکەت زۆر بەرز نیە، لە دوای ئەوەش ڕوونی دەنگی ئامێرەکە لەو ئاستەدا نیە. ئایفۆن ۷ بە دوو دەنگەوەری نوێ و Stereo یە کە ئەمەش دەنگێکی باشتر و خۆشتر دەدات کە دەنگەکە بە یەکسانی دابەش دەکات بۆ گوێیەکانت، هەر چەندە کە دژە ئاویشە.
  • ئایفۆن ٧ چەند ڕەنگێکی جوانتر لە ئایفۆن 6S بۆ دەکاتە هەڵبژاردە: ئەپڵ لەم بەرهەمەیدا لە (ئایفۆن ۷) ڕەنگێکی جیاواز و جوانتری لە بەرهەمەکانی تر بەردەست کرد، ئەویش ڕەشی ماتە یان ڕەشی قەترانی، لەم ڕەنگەدا چڕیەکی زۆری ڕەنگی ڕەش لە مۆبایلەکەدا دەبێت ئەمەش ڕووکارێکی جوان دەبەخشێت.iphone7-press-01-970-80
  • ئایفۆن ٧ دژە ئاو و تۆزە بە پلەی IP67 کـە ئەم تایبەتمەندیە لە مۆبایلەکانی پێشووی ئایفۆن نەبوو: هەر چەندە تایبەتمەندیەکە لە جیهان نوێ نیە، بەڵام بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن گرنگە چونکە هەتا ئێستا لە ئایفۆنەکاندا و بە تایبەت ئایفۆن ٦s تایبەتمەندیەکی وەها نەبووە.
  • بیرگەی ئایفۆن حەوت فراوانترە لە ئایفۆن 6S: لە ئەپڵ ئایفۆن ۷ بیرگەی ناوەکی دوو هێندە بەرزتر کراوەتەوە بە ڕێژەیەک کە چیتر پڕ نەبێتەوە بە ئاسانی، بێگوومان ئایفۆن ٦s خاوەن بیرگەیەیەکی فراوانە ئەویش بە چەند جۆرێک کە فراوانترینیانی ۱۲٨ گێگابایتە،بەڵام فراوانی بیرگەی ئایفۆن ۷ دوو هێندەیە کە ۲٥٦ گێگابایتە و گۆڕانکاریەکی گەورەیە لە بیرگەی ئایفۆنەکاندا.
بۆچونی تۆ