ئەندرۆید
14, ئهیلول 2016
فێربوونی زانستی (تەجوید) بۆ باشترکردنی خوێندنەوەکانت لە قورئان!

ئاشکرایە فێرخوازانی خوێندنەوەی قورئان بۆ ئەوەی قورئان بە باشی فێربێن ڕوو دەکەنە مامۆستایەک یان خولێک تاکو بتوانێت یاساکانی خوێندنەوە فێر ببێت، لە جیهانی ئەلکترۆنیشدا شت گەلێکی زۆر هەن کە تا ڕادەیەک خێرایی و سوود دەگەیەنن، بێگوومان لەوانەش زانستی تەجویدە بە شێوەی ئەپ لەسەر سیستەمی ئەندرۆید، کە یەکێکە لە ئەپە کەم وێنە کوردیەکان و وە سوودێکی تایبەت بە کەسانی تایبەت دەگەیەنێت، بۆیە ئەم بابەتەش ئەم ئەپە بەسوودە لە خۆ دەگرێت کە لەلایەن کوردێکی بەڕێزەوە گەشە پێدراوه.
ئەپی زانستی تەجوید ڕێگایەکی ئاسان و خێرایە بۆ فێرخوازانی قورئان و ئاشنا بوون بە بە یاسا و ڕێساکان بە شێوەیەکی ڕاست و دروست، بە شێوەی وێنە و پیت لەسەر ئەپەکە کە باس لە شێوەی وتن و دەرچوونی هەر وشەیەک دەکات کە جێی سەرنج و پرسیاری فێرخواز بێت. بۆیە بە هیوای سوودی هەر فێرخوازێک کە بیەوێت جوان و یاسایی لە وشەکانی قورئان تێبگات.
بۆ داگرتن، کرتە بکە
چەند وێنەیەکی ئەپەکە:

محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.