بابەتی گرینگ
17, ئەیلوول 2016
فەیسبووک پەخشی ڕاستەوخۆ بۆ کۆمپیوتەری لاپتۆپ و ڕوومێزی زیاددەکات

لەگەڵ زیادبوونی داواکاری زیاتر و زیاتر لەسەر پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووک، ئەمڕۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک زیادکردنی پەخشی ڕاستەوخۆی بۆ کۆمپیوتەری لاپتۆپ و ڕوومێزی (دێسکتۆپ) دووباتکردەوە و ئەم جەخت لێکردنەوەیەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو هەواڵەی لەلایەن پێگەی سۆشیال تایمزەوە بڵاوکرایەوە دەربارەی زیادکردنی پەخشی ڕاستەوخۆی فەیسبووک بۆ کۆمپیوتەر.
شایەنی باسە وتەبێژێک بەناوی فەیسبووکەوە ئاماژە بەوە دەکات بەڵێ بەفەرمی فەیسبووک دەستی بەبەردەست کردنی ئەم تایبەتمەندییە واتە پەخشی ڕاستەوخۆیە کردووە لەسەر کۆمپیوتەر و لە ئێستاشدا بۆ ڕێژیەک لەبەکارهێنەری دیاریکراو بەردەستە و ئامادەکاریش کراوە بۆ ئەوەی بۆ ڕێژەیەکی زیاتر بەردەست بکرێت و تا بەکارهێنەران بتوانن لەمەودوا لەڕێگەی کامێرای کۆمپیوتەرەکانیشیان پەخشی ڕاستەوخۆ بکەن، جا چ ئەو کامێرایە بێت کە بەخودی کۆمپیوتەرەکەتەوەیە یان کامێرایەکی دەرەکی بە کۆمپیوتەرەکەتەوە پەیوەست بکەیت.
جێگای باسە ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا بەگشتی بۆ بەکارهێنەران لەسەر مۆبایل و تابلێتەکان لەڕێگەی ئەپی فەرمی فەیسبووک بەردەستە و هەوادارێکی بێ شوماری هەیە و بەردەوامیش لەزیادبوونەدا و بەردەوام چرکەساتەکان بەشێوەیەکی زیندوو لەگەڵ یەکدی هاوبەش پێدەکەن.
سەرچاوە: پی سی تێک مەگەزین
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!