بابەتی گرینگ
17, ئهیلول 2016
لەمەودوا بابەتەکانی ماڵپەڕ لە فەیسبووک بە ١٠ جار خێراتر بخوێننەوە!

بێگومان ماوەیەکی زۆرە فەیسبووک تایبەتمەندی Instant Articlesـی بۆ تۆڕەکەی زیادکردووە و ماڵپەڕەکان سودی لێدەبیین. پرسیار ئەوەیە Instant Articles چییە و سودی چییە؟ Instant Articles بریتییە لە ڕێگەیەکی نوێی بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ماڵپەڕەکەت لە فەیسبووک کە بە ١٠ جار خێراترە و بگرە زیاتریش لە باری ئاسایی کردنەوەی پەڕەکان لەسەر مۆبایل و بۆ ئەم کارەش فەیسبووک پشت بە HTML5 دەبەستێت و بەمەش کارەکە بەخێرایی ئەنجام دەدات. بێگومان لەسەرەتادا ئەم تایبەتمەندییە تەنها بۆ چەند دامەزراوە و دەزگایەکی جیهانی بۆ نمونە ناشناڵ جیۆگرافیک بەردەست بوو بەڵام لە ئێستادا بۆ گشت لایەک بەردەستە و بیرمان نەچێت تەنها لەسەر مۆبایلە هۆشمەندەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە.
بەخۆشحاڵییەوە دوای هەوڵێکی زۆر ئێمە توانیمان بۆ ماڵپەڕی خۆمان واتە کەی ئای تی ئێن جێگیری بکەین و ئێستا کارایە و لەمەودوا هەرکاتێک بابەتێکی ماڵپەڕەکەمان لە فەیسبووک لینکەکەی بڵاوبکەینەوە پێویست ناکات بێیتە ناو ماڵپەڕ بۆ خوێندنەوەی بەڵکو هەر لەناو مۆبایلەکەت و لەناو ئەپی فەیسبووک دەیکەیتەوە و سود لەناوەڕۆکەکەی وەردەگریت وەکو چۆن ئێستا ئەگەر لەفەیسبووک ئەم بابەتە بخوێنیتەوە بەم شێوەیەیە کە لەسەرەوە لە وێنەکە دیارە.
چۆن ئەم جۆرە بابەتانە لەناو فەیسبووک بناسینەوە؟ بێگومان لەناو ئەپی فەیسبووک ئەم نیشانەیەی لەسەرە کە لەخوارەوە لەسەر وێنەکە ئاماژەمان پێیداوە.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!