ئینتەرنێت
18, ئەیلوول 2016
بەهۆى ئەم پێوەکراوەوە دیزاینێکى جوانتر ببەخشە بە ماڵپەڕەکانى گوگڵ!

بێگومان گشت بەکاربەرێکى ئینتەرنێت لەڕۆژگارى ئەمرۆدا پێویستى بە یەکێک لە خزمەتگوزارییەکان و ماڵپەڕەکانى گوگڵ بووە، جا بزوێنەرى گەڕانى گوگڵ بێت یان یوتیوب و ماڵپەڕ و خزمەتگوزارییە بەنێوبانگەکانى تر، لە ئێستادا گشت ئەپڵیکەیشنەکانى کەمپانیاى گوگڵ خاوەن جۆرە دیزاینێکن بەناوى (مەتێریاڵ – Material) کە کۆمپانیاى ناوبراو لەساڵى ٢٠١٤ بەولاوە ئەم جۆرە دیزاینەى لە بەرهەمەکانیدا بەکارهێناوە و پەرەى پێداوە بەتایبەتى لەسەر ئامێرە هۆشمەندە مۆبایل و تابلێتەکاندا، بۆیە لەم بابەتەدا دەمانەوێت پێوەکراوێکتان پێ ئاشنا بکەین کە ئەرکەکەى بریتیە لە گۆڕینى دیزاینى ماڵپەڕەکانى گوگڵ لەسەر کۆمپویوتەردا بۆ ئەم جۆرە دیزاینە نایابەى کە لەسەروە ناومان هێنا.
پێوەکراوى (Ink for Google) یەکێکە لە پێوەکراوە نوێیەکانى کۆگاى گوگڵ و پێوەکراوێکى دڵخوازە لەلایەن بەکاربەرانەوە، ئەرکى پێوەکراوى ناوبراو بریتیە لە بەخشینى دیزاینى (مەتێریاڵ – Material) بە مالپەڕەکانى کۆمپانیاى گوگڵ بۆ نموونە: (بزوێنەرى گەڕان، جى مەیڵ، یوتیوب، گوگڵ درایڤ، گوگڵ پلەى ستۆر…هتد)، پێوەکراوەکە خاوەن زیاتر لە ٣٠،٠٠٠ بەکاربەرە تاوەکو ئێستا و لەکۆى ٤٦٥ بەکاربەر کە دەنگیان بە پێوەکراوەکە داوە ڕێژەى ٤،٨٧ى بەدەستهێناوە لە ٥%دا.
- چەند وێنەیێکى ماڵپەڕەکانى گوگڵ دواى بەکارهێنانى پێوەکراوى ناوبرا:
بێگومان ئەم پێوەکراوە بۆ وێبگەڕى (گوگڵ کرۆم) و ئەو وێبگەڕانە دەبێت کەوا لەسەر ینچینەى وێبگەڕى کرۆم بنیاتنراون و پشتگیرى پێوەکراو دەکەن بە پاشگرى (crx.)
لێرەوە پێوەکراوى (Ink for Google) وێبگەڕەکەت زیادبکە
[appbox chromewebstore hmanckoiohnlgdommlcckcflkmllobgj]
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".