بابەتی گرینگ
20, ئەیلوول 2016
گووگڵ مۆبایلێکی نوێ ڕادەگەیەنێت.

لەدوای ماوەیەکی زۆر لە بڵاوبوونەوەی دەنگۆ دەربارەی بڵابوونەوەی مۆبایلێکی نوێی گووگڵ بەناوێکی نوێ، بۆ دواجار کۆمپانیای گووگڵ بەرواری ٤ی مانگی داهاتووی وەکو ڕۆژی بەستنی کۆنگرەی داهاتوو دیاری کردوو و بانگهێشتی بۆ میدیاکان ڕەوانەکردووە و گوایە مۆبایلێکی نوێ ڕادەگەیەنێت.
شایەنی باسە تا ئەم چرکە ساتە دەگۆی ئەوە هەیە، گووگڵ چیتر لەژێر ناوی نێکسەس مۆبایل و تابلێت دروست نەکات بەڵکو بەناوێکی تر و بە شێوەیەکی تر دێتە مەیدان و لەدەنگۆکانیش ناوە براندی پێکسڵ هاتووە و گوایە مۆبایلە نوێکەی گووگڵ ناوی پێکسڵ دەبێت.
https://youtu.be/aNnCtmyujLA
سەرباری ڕاگەیاندنی مۆبایلێکی نوێ، پێشبینی دەکرێت کە کڕۆمکاستێکی نوێ بە توانستی ٤ کەی و دەی دریم ڤی ئاڕێکی نوێش ڕابگەیەندرێن. وا پێشبینی دەکرێت لە مۆبایلە نوێکەشدا بە دوو قەبارەی جیاوازبن و یەکێکیان ٥ ئینج و ئەویتریان ٥.٥ ئینج بێت. هەرچۆنێک بێت با ببێت و گووگڵیش بابێتەوە مەیدان بە مۆبایلێکی نوێ و تۆش ئەگەر تامەزرۆی بینینی کۆنگرەکەیت ئەوا لە ٤ی مانگ کاتژمێر ٧ی ئێوارە بەکاتی هەولێر – کوردستان دەبەسترێت.

سەرچاوە: ئینگاجێت
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!