بابەتی گرینگ
20, ئەیلوول 2016
کۆمپانیای HTC ئەمڕۆ کۆنگرە دەبەستێت.

دوای ئەوەی لە ١٢ ئەم مانگە کۆمپانیای ئێچ تی سی تایوانی بانگهێشتنامەی بۆ میدیاکان ڕەوانەکرد کە ٢٠ی ئەم مانگە کۆنگرە گرێدەدات. ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ـی سەرلەبەیانی کە دوای نیو کاتژمێری تر دەکات کۆمپانیا کۆنگرە دەبەستێت و پەردە لەسەر دوا بەرهەمی خۆی لادەدا.
شایەنی باسە، پێشتر هەژماری Evan Blass لە تویتەر ئەوەی بڵاوكردبوویەوە كە ئەم دوو مۆبایلە هۆشمەندە بەناوەكانی Desire 10 Pro و Desire 10 Lifestyle دەبن و ڕووكاری مۆبایلەكە گۆڕانكاری تێدادەکرێت و دیزاینەکەی باشتر دەكرێت و تایبەتمەندی پەنجەمۆری دەبێت.
لە ئێستادا چەند زانیارییەک دزەیان پێکراوە لەسەر تایبەتمەندییەكانی مۆبایلی Desire 10 Lifestyle و دەوترێت کە شاشەكەی 5.5 ئینچ دەبێت و بیرگەی ناوەكییەکەی 32 گێگابایت دەبێت، كامێرای 13 مێگاپێكسڵ دەبێت و فلاشی LED لەخۆدەگرێت، هەروەها كار بە سیستەمی ئەندرۆید مارشماڵۆو دەكات. سەبارەت بە مۆبایلی Desire 10 Pro هیچ زانیارییەكی ئەوتۆ نییە بەڵام تایبەتمەنییەكانی بەرزتر دەبێـت لە چاو مۆبایلی Lifestyle.
لێرەوە ڕاستەوخۆ بینەری بن: http://www.htc.com/us/go/launch
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!