ئەپڵ 20, ئه‌یلول 2016

کۆی تێچووی گشت پارچەکان و درووست کردنی ئایفۆنی ٧ چەندە؟

screenshot-2016-09-08-at-03-05-05-1200x695

چەند ڕۆژێکە ئایفۆنی ٧ و ٧ پڵەس بە فەرمی لە گشت بازاڕەکانی جیهان و کوردستان بڵاو کراوەتەوە، هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەشی داواکارییەکی زۆری کڕیارانی لەسەر بوو، دواتریش بە پارەیەکی زۆر زیاتر لە چاو نرخی خۆی لە بازاڕەکانی کوردستان مامەڵەی پێوە کراوە و دەکرێت. ماڵپەڕی CNNـی ئەمریکی لە ڤیدیۆییەکی دا بڵاوی کردۆتەوە کە گشت پارچەکانی ئایفۆنی ٧ لە جۆری ١٢٨ گێگابایت تەنها ٢٩٢$ـی دۆلاری ئەمریکی تێدەچێت لە کاتێکدا لە بازاڕەکان لە سەرووی ٧٤٩$ـی دۆلاری ئەمریکی دەفرۆشرێت. ئەمەی لای خوارەوەش نرخی گشت پارچەکانی ئایفۆنی ٧ـە:

  • ڕوونما ٣٧ دۆلار
  • باتری ٤ دۆلار
  • كامێراكان ٢٦ دۆلار
  • مه‌زه‌ربۆرد (بۆردی دایك)  ٧٤ دۆلار
  • بڵندگۆ ١١.٥ دۆلار
  • كه‌ڤه‌ر ٢٢ دۆلار
  • ته‌واوی پارچه‌كانی دیكه‌ ١١٧.٥ دۆلار

 

بۆچونی تۆ