بابەتی گرینگ
20, ئهیلول 2016
ساندیسك كاردێكی ١ تێرابایتی جۆری ئێس دی ڕاگەیاند.

بەقەبارەكەی سەرسام دەبیت بەڵام ئەوەی ناخۆشە تا ئێستا نازانرێت نرخی چەندە و دەبێت لەو قەیرانە چەندی بۆ كۆبكەیەوە تا ئەم كاردە ١ تێڕابایتییە بكڕیت. شایەنی باسە ئەمڕۆ ساندیسكی گەورە كۆمپانیای دروستكردنی بیرگە جۆراوجۆرەكان كاردێكی ئیس دی جۆری SDXC بە فراوانی ١ تێڕابایت ڕاگەیاند كە دڵنیاییت پێ دەدات بی بیرگە نەمێنیتەوە بۆ هەڵگرتنی ڤیدیۆ و وێنە و پەرگەكانت.

جێگای ئاماژەیە، ئەم بیرگەیە لە پێشانگای فۆتۆگرافی Photokina 2016 نمایشكرا كە لەهەمان پێشانگا بە دوو ساڵ لەمەوبەر ساندیسك كاردێكی لەم جۆرەی بە فراوانی ٥١٢ گێگابایت ڕاگەیاند.
سەبارەت بە بەردەست بوونی ئەم بیرگە ١ تێرابایتییە جارێ ڕوون نییە و بیرگەكە لەسەرەتاكانی دروستكردن و تاقیكردنەوەدایە. بەڵام ئەگەر ٥١٢ گێگابایتییەكە بە ٨٠٠ دۆلاربێت ئەوا دەبێت ئەم ١ تێڕابایتییە بەچەندبێت؟
سەرچاوە گیزمۆدۆ
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!