بابەتی گرینگ 21, ئه‌یلول 2016

چۆن جۆرە نوێکەی Galaxy Note 7 دەناسیتەوە؟

galaxynote7_exchange_battery_main_2_final2

سامسۆنگ دەستیکردووە بە گۆڕینی گالەکسی نۆوت ٧ بە ستاندەری بەرهەمهێنانی پاترییەوە. بۆ ئەوەی یارمەتی بەکارهێنەران بدات کە ئامێرێکی نوێیان لەبەردەستە و ئامێرەکە بەبێ دوو دڵی بەکاربهێنن، ئەوا سامسۆنگ وێنۆچکە(ئایکۆنێکی) سەوزی پاتری ناساندووە کە لە سێ شوێنی سیستەمەکە گۆڕاوە.

ئەم وێنۆچکە سەوزە لە سێ شوێن دەبینرێت: ١) باڕی باردوۆخ؛ ٢) ڕوونمای هەمیشە کارا؛ ٣) لیستی کوژاندنەوەی ئامێر. بۆ ڕوونی زیاتر سەیری وێنەکەی خوارەوە بکە:

galaxynote7_exchange_battery_main_2_2final

جگە لەوە بەکارهێنەران دەتوانن لەسەر پاکەتی مۆبایلی گالەکسی نۆوت ٧ـە تازەکە بڕوانن و ئەگەر ئەم چوارگۆشە ڕەشەیەی کە لەسەر وێنەکەیە هەبوو، کەواتە تۆ خاوەنی گالەکسی نوۆت ٧ جۆری نوێیت و کێشەی نییە.

galaxynote7_exchange_battery_main_3_f

پەیامی سامسۆنگ ئەوەیە کە ئەوان هەمیشە سەلامەتی و پارێزراوی بەکارهێنەران بەشێوەیەکی بەرز لەبەرچاودەگرن و ئەوان هانی بەکارهێنەرانی گالەکسی نۆوت ٧ دەدەن کە بەشداری لەبەرنامەی گۆڕینی گالەکسی نۆوت بکەن بەگوێرەی بەردەست بوون لەو ناوچەی لێی دەژیت.

تێبینی: ئەگەر ئامێرەکەشت نوێ بوو و وێنۆچکەی پاترییەکە سەوز نەبوو، ئەوا دەبێت ئەپدەیتی ئامێرەکەت بکەیتەوە و دوای ئەپدەیت لەو سێ شوێنەی ئاماژەی پێکرا سەوز دەبێت.

سەرچاوە: ژووری هەواڵی سامسۆنگ

بۆچونی تۆ