بابەتی گرینگ 22, ئه‌یلول 2016

ئایفۆن 7 و یەک دوو قسە

opinion2

لەسەرجەم ئەو ریکلامانەی کە کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنگرەکانیدا دەربارەی ئایفۆن کردوونی، ئایفۆن بە دەستی ئەوانەوە پێشان دەدات کە خاوەنی بزنسێکی گەورە یا هونەرێکی گەورە یا فکرێکی گەورەیان هەیە و لەژیانیاندا ئایفۆنەکە یارمەتی زیاتری داون تا بتوانن هونەرمەندتر و بیرمەندتر و بزنسکارتر و وەرزشکارتر و فۆتۆگرافتر  و ڕۆژنامەنوستر بن. نەک ئەوەی بەتەنیا بتوانن فەیسبووک و وێنەی سێڵفی و چەند یاریەکی بێتام و چەند شەڕە بەندێکی تێبکەن و ١٠ وەرەقەشی پێبدەن وەک ئەوەی لای خۆمان هەیە.

قسەیەک هەیە دەڵێت: ناوی ئەپەکانی ئایفۆنەکەتم پێبڵێ، پێت دەڵێم تۆ کێییت! بەڵام ئەگەر بە قسەی من دەکەن ئێوە وا بۆتان باشترە ناوی ئەپەکانی خۆتان بەکەس نەڵێن! ئایفۆنی ٧ و تەواوی ژمارەکانیتریشی بە بێ ئەپەکانی هیچ نین هیچ، جگە لە پارچە کانزایەکی سووک، ئەوەی ئایفۆنی کردووە بە ئایفۆن لە دونیادا، ئەپەکانیەتی، نەک هیچیتر. ئاخر ئێوەیەک کە ٩٠%ـی ئەپەکانتان ئەوانەن کە لە نۆکیا کلاسیکەکانیشدا هەن، وەک حاسیبە و یاری و فەیسبووک و سەعات و رۆژمێر و هتد… پێم ناڵێن ١٠ وەرەقە بەچی دەدەن و ئایفۆن ٧ تان بۆچیە؟

یەکێک لەو هۆکارانەی کە بەردەوام ساڵانە وادەکات نرخی ئایفۆن بە بەرزی بمێنێتەوە یا بەرزتر و بەرزتری دەکات، هەوڵدانی کۆمپانیای ئەپڵە بۆ بەکارهێنانی ئەو ماددانەی کە زیانیان بۆ ژینگە کەمە چ بە دەرهێنان و بەکارهێنانی لە ئایفۆندا، چ بۆ دوای لە کارکەوتن و فرێدانی ئایفۆنەکە. ئێوە ١٠ وەرەقە بە ئایفۆن ٧ دەدەن تا ژینگەی وڵاتەکەتان پاک ڕابگرن (بەحسیابی خۆتان، کە حاشە ئاگاتان لەوەش نیە!)، بەڵام دەبەی ئاو و قوتوی کۆڵانەکانتان لە ناوەندی پارکەکان فرێدەدەن و بەسەدان و هەزاران ڕیگەی تر ژینگەکەتان نەک پاک ڕاناگرن بگرە پیستر و پیستری دەکەن. ئیتر پێم ناڵێن ئایفۆن ٧ـتان بۆچیە؟

ئەم سێ قسەیە و چەندین قسەی تریش هەیە بۆ ئەوەی کە هیچ گرنگ نەبێت تۆ ئایفۆن ٧ بکڕیت! تەنانەت بۆ ئەمجارەی ئایفۆن گلەیی زۆر لەسەر خودی ئەپڵ هەیە. ئەگەر بە وردی سەرنج لەو کۆنگرەیە بدەین کە ئایفۆن ٧ـی تێدا بڵاوکرایەوە زۆرترینی کاتی تایبەت بە ئایفۆنەکە بە ئەپە یاریەکانی وەک ماریۆ و پۆکیمەن گۆوە پڕکرایەوە، تەنانەت باس لەوە دەکرا کە یاریکردن بە ئایفۆن ٧ زۆر سامناکتر و بەچێژتر دەبێت بۆ بەکارهێنەرانی! ئایە بەڕاست ئێوە ئەوەندە موشتاقی یاری ماریۆبوون کە بە یەک رۆژ سەرجەم ئایفۆن ٧ـەکانی سلێمانی و هەولێر لە فرۆشگایەکاندا نەمینێت، یا ئێوە شتێکیترتان تێیدا دۆزیوەتەوە کە نە ئەپڵ خۆی و نە وڵاتانی تری دونیا تێیایاندا نەدۆزیەوەتەوە!

بۆچوونەکان
  • QEZWAN

    بەراستی جوانە و دەستخۆش
    پیم خۆشە بۆچوونی خۆم بڵێم….
    زۆر شت ڕوانگەی کولتووری لە پشتە و ئەپڵێش ئەمە زۆر زۆر بە باشی دەزانێت.ئێمەش کە هیچ کولتوریکی تەکنۆژیامان نییە ئەوە هەر بە میموونی دەمینینەوە بس دەبێت ئایفۆن 7 بکڕین کە شێوەی مرۆڤی تیگەیستوو بدەین.حاشا.
    بەڵام هەروا کە کۆمپانیای IHS گوتی کە ئایفۆنی 32 بیتی ئەپل لە زەنجیرەی 7 تەنها 224.80 نرخی بەرهەمەکەی بووە ئەوەیتری سوودی خالسە.
    سەردانی بکە :http://www.businessinsider.com/iphone-7-ihs-teardown-list-of-component-prices-2016-9?utm_source=feedly&utm_medium=webfeeds

    – ئەپڵ تەنها پارەی ئەپەکانیشی لە بەکارهێەرانی دەستینێت جا من و ئێوە هەر بە خۆمان نازانین…چوونکە هەروا وتم ئێمە دەبێ میموون بین و بۆ خەڵات سەرەتا دەبێ بە هەر قیمەتیک ئایفۆن بکڕین. کاتیک بەرهەم ساڵح سەری تاشی نیوەی کوردستان هەر وەک میموون سەریان دەتاشی ئەرێ بۆ ؟ هۆکاری ورگرتنی ڤیتاین D بوو.ئێستاس هۆکار دەگەرێتەوە بۆ شێوەی ئەمریکی بوون خەڵکەکە بە ئایفۆن هههه.
    ئێستا کێسە لەوەیەکە بەکارهینەری ئەندرۆید کاتیک کۆمپانیاییک کەمی کاری دابەزێت چەندین هەڵبژاردەی هەیە بەڵام تۆ هەر ئەپڵت هەیە ئەمەش رێز لێنان لە بەکارهینەرە کە ئەندرۆید ئەنجامی داوە….دەبرۆ ئایفۆنەکەت لە مەنجەڵە یاپراخێکی ڕەس بکولینەوە بیگرە بەدەستت.

بۆچونی تۆ