ئەپڵ
26, ئەیلوول 2016
کۆمپانیای Gresso ئایفۆنێکی ٧ـی ڕووپۆشکراوی بە ئەڵماس بە نرخی ٥٠٠ هەزار دۆلار ڕاگەیاند

نیو ملیۆن دۆلار بۆ ئەو ئایفۆن ٧ـەی کە پشتەوەی واتە لەشەکەی لە لایەن کۆمپانیای Gressoـەوە ڕووپۆش کراوە بە ئەڵماسی ڕەش و هەروەها بیستۆکەکانیشی کە لە جۆری AirPodsـە.
بەپێی لێدوانەکانی کۆمپانیای ناویراو، ئەم وەشانە نایابە لەم مۆبایلە لە ١٤٥٠ ئەڵماسی ڕەش بە کۆی گشتی عیاری ١٠٢، وە سەرەکانی لە تیتانیۆمی گروپی پێنجەم درووست کراوە، وە کۆمپانیای ناوبراو ڕایگەیاندووە کە تەنها ٣ مۆبایلی لەم جۆر و تایبەتمەندییە بەرهەمهێناوە کە کۆی تێچووی هەر مۆبایلێک ٥٠٠ هەزار دۆلارە کە دەکاتە نیو ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، وە بیستۆکی ئەم مۆبایلە بە ٣٠ ئەڵماسی ڕەنگی ڕەش ڕووپۆش کراوە.
شایەنی باسە نرخی ئەو مۆبایلە لە بازاڕەکان ناگاتە ١٠٠٠$ـی ئەمریکی لە کاتێکدا ئەم مۆبایلە بە نرخی ٥٠٠ هەزار دۆلار دەکریت دەتوانی بەم بڕە پارەیە هەلیکۆپتەری نوێ و هەندێک هەلیکۆپتەری بەکارهاتوو یان ئۆتۆمبێلی جۆری فیراری ٤٦٨ ئیتاڵی بکرێت.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.