ئەپ و نەرمەکاڵا
27, ئهیلول 2016
پێنج باشترینBOTی تێلەگرام بۆ دابەزاندنی وێنە و ڤیدیۆی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و زانینی کەش و هەوا

سڵاو لە فێرخوازانی “کەی ئای تی ئێن “خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم ئەمجارەش بەبابەتێکی تر هاتمەوە خزمەت ئێوەی خۆشەویست. لە بابەتی ئەمجارەمدا باسی چەند رێگایەکی ئاسان دەکەم بۆتان تاوەکو بتوانن بە ئاسانی وێنە و ڤیدیۆی تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی وەکو فەیسبووک و ئینستەگرام و یوتیوب دابەزێنن و زانیاری لەسەر کەش و هەوا بە دەست بهێنن، بۆ ئەمەش دەتوانیت سود لە نەرمەکاڵای تیلەگرام وەردەگرین.
١- FB Video Downloader
لەڕیگەی ئەم بۆتەوە دەتوانین ڤیدیۆکانی فەیسبووک دابەزێنین بۆ سەر ئامێرەکانمان،بە بەکارهێنانی تەنیا بەستەری ڤیدیۆکە بۆ بۆتەکە بنێرە و کەمێک چاوەڕی بکە و دواتر دەتوانیت دایبەزێنیت بەتەنیا بە یەک کرتە. بۆ ئەم مەبەستە کرتەیەک لەم وێنەی خوارەوە بکە یان لەسەرەوە کلیک لەناوی بۆتەکە بکە.

٢- YouTube Downloader
لەڕیگەی ئەم بۆتەوە دەتوانین ڤیدیۆکانی یوتیوب دابەزێنین بۆ سەر ئامێرەکانمان و هەروەها دەتوانین لەرێگەی ئەم بۆتەوە فایلی دەنگیش دابەزێنیت ، بە بەکارهێنانی تەنیا بەستەری ڤیدیۆکە بۆ بۆتەکە بنێرە و کەمێک چاوەڕی بکە و جۆرەی کوالێتی ڤیدیۆکە یان بە فایلی دەنگی هەڵبژێرە و دەتوانیت دایبەزێنیت بەتەنیا بە یەک کرتە. بۆ ئەم مەبەستە کرتەیەک لەم وێنەی خوارەوە بکە یان لەسەرەوە کلیک لەناوی بۆتەکە بکە.

٣- INSTAGSAVE
لەڕیگەی ئەم بۆتەوە دەتوانین ڤیدیۆ و وێنەکانی ئینیستاگرام دابەزێنین بۆ سەر ئامێرەکانمان، بەکارهێنانی تەنیا بەستەری ڤیدیۆکە بۆ بۆتەکە بنێرە و کەمێک چاوەڕی بکە دواتر دەتوانیت دایبەزێنیت بەتەنیا بە یەک کرتە. بۆ ئەم مەبەستە کرتەیەک لەم وێنەی خوارەوە بکە یان لەسەرەوە کلیک لەناوی بۆتەکە بکە..

٤- Best wallpaper for you
لەڕیگەی ئەم بۆتەوە دەتوانین کۆمەڵێک لە جوانترین وێنەکان دابەزێنین بۆ سەر ئامێرەکانمان لە چەندان جۆر و کۆمەلەی جیاوازدا، بۆ ئەم مەبەستە کرتەیەک لەم وێنەی خوارەوە بکە یان لەسەرەوە کلیک لەناوی بۆتەکە بکە..

٥- Weatherman
لەڕیگەی ئەم بۆتەوە دەتوانین کەش و هەوای شارەکانمان بزانین بە تەنیا نوسینی ناوی شارەکانمان بە پیتی لاتینی نموونە (ranya) بنوسە راستەخۆ دەتوانیت زانیاری لەسەر کەش و هەوای ئەم شارە بەدەست بخەیت،بۆ ئەم مەبەستە کرتەیەک لەم وێنەی خوارەوە بکە یان لەسەرەوە کلیک لەناوی بۆتەکە بکە..

بەهیوای سود وەرگرتن