بابەتی گرینگ
27, ئەیلوول 2016
کۆمپانیای شاومی بە فەرمی هەردوو مۆبایلی Mi5s و Mi5s Plusـی ڕاگەیاند

ڕۆژی سێ شەمە کۆمپانیای شاومی چینی لە شاری پەکینی پایتەختی وڵاتی چین پەردەی لەسەر نوێترین و پێشکەوتووترین مۆبایلی هۆشمەندی خۆی لادا کە ئەوانیش لە دوو جۆردا خۆی دەبینیەوە کە ئەوانیش شاومی Mi5s بە لاشەیەکی کانزایی و Mi5s Plus بە کامێرایەکی دووانی بوو.
شایەنی باسی پڕۆسێسەری ئەم دوو مۆبایلە هەمان جۆری پڕۆسێسەرن بەڵام تەنها لە خێرایی کار کردندا جیاوازن ئەوایش Mi5s بە خێرایی پڕۆسێسەری ٢.١٥ گێگاهێرتز و Mi5s Plus بە خێرایی ٢.٣٥ گێگا هێرتز بەرهەم هاتووە.
شایەنی باسە مۆبایلی Mi5s بە شێوەیەک پەنجەمۆرەکەی درووست کراوە کەوتۆتە ژێر شوشەی ڕوونماکەیەوە کە ئەمەش جیاواز تر لە مۆبایلەکانی پێش خۆی و مۆبایلەکانی تری کۆمپانیاکانی تر درووست کراوە.
هەردوو مۆبایلەکە پشتگیری لە نەوەی چوارەمی تۆڕەکانی پەیوەندی دەکەن لە جۆری 4G LTE و نەوەی سێیەمی تۆڕەکانی پەیوەندی لە جۆری 3G وە ستانداردی وایفای 802.12ac و تەکنەلۆژیای پەیوەندی دوور NFC و Bluetooth V4.2 وە سیستەمی دیاری کردنی شوێنی جوگرافی لە جۆری A-GPS.
ئەمەی لای خوارەوەش تایبەتمەندییەکانی ئەم دوو مۆبایلە هۆشمەندەن:
Mi5S:
- ڕوونما: ڕوونماکەی لە جۆری IPS LCDـیە بە قەبارەی ٥.١٥ ئینچ بە ڕوونی 1920×1080 پیکسڵ بە ڕووناکی ٦٠٠ ڕوونککەرەوە لە یەک مەتر چوارگۆشە، بە ڕێژەی جیاوازی 1500:1 وە ڕێژەی ٩٥ لە سەد لە چینی NTSCـی ڕەنگی لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی هەستەوەری پەڵەپەستۆی هێز لەسەر ڕوونماکە.
- پڕۆسێسەر: کۆمپانیای کوالکۆم جۆری سناپدراگۆنی ٨٢١ بە خێرای ٢.١٥ گێگاهێرتز.
- کامێرا: کامێرای پشتەوەی بە قەبارەی 1/2.3 ئینچ و بە ڕوونی ١٢ مێگاپیکسڵە وە دەرچەی هاوێنەی F/2.0 و قۆناغی ئاشکرا کردنی جەخت کردنەوەی خۆکار لە جۆری PDAF، وە کامێرای پێشەوەی بە ڕوونی ٤ مێگاپیکسڵ و ٢ مایکڕۆمەتر µm و دەرچەی هاوێنەی F/2.0.
- لاشە: لاشەکەی لە ماددەی ئەلەمنیۆم و کۆتاییەکەی لە کانزا درووست کراوە کە ئەمەش شیوەیەکی جوان دەدات بە مۆبایلەکە.
- باتری: ٣٢٠٠ ملیئەمپێرە و پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی خێرا دەکات لە جۆری Quick Charge 3.0.
- دەرچەی بارگاوی کردنەوە: USB Type-C.
- بیرگە و ڕام: بیرگەی ٦٤ گێگابایت ڕامەکەی ٣ گێگابایتە و بیرگەی ١٢٨ گێگابایت ڕامەکەی ٤ گێگابایتە.
- نرخ: بۆ بیرگەی ٦٤ گێگابایت نرخەکەی ٣٠٠$ـی ئەمریکی دەبێت و بۆ بیرگەی ١٢٨ گێگابایت نرخەکەی ٣٤٥$ـی ئەمریکی دەبێت.
- ڕەنگ: زیوی، خۆڵەمێشی، زێڕی، گوڵی زێڕی
- کاتی بەردەست بوون: ڕۆژی پێنج شەممە بە فەرمی دەخرێتە بازاڕەکانەوە.
……………………………………………………….
Mi5s Plus:
- ڕوونما: ڕوونماکەی لە جۆری IPS LCDـیە بە قەبارەی ٥.٧ ئینچ بە ڕوونی 1920×1080 پیکسڵ بە ڕووناکی ٥٥٠ ڕوونککەرەوە لە یەک مەتر چوارگۆشە، بە ڕێژەی جیاوازی 1500:1 وە ڕێژەی ٩٤ لە سەد لە چینی NTSCـی ڕەنگی لەگەڵ بوونی تایبەتمەندی هەستەوەری پەڵەپەستۆی هێز لەسەر ڕوونماکە.
- پڕۆسێسەر: کۆمپانیای کوالکۆم جۆری سناپدراگۆنی ٨٢١ بە خێرای ٢.٣٥ گێگاهێرتز.
- کامێرا: کامێرای پشتەوەی ئەم مۆبایلە دوانەیە لکێنراوە بە دوو هەستەوەری IMX 378ـی کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی بە ڕوونی ١٣ مێگاپیکسڵە یەکێکیان بۆ هەموو ڕەنگەکان ئەوی تریان بۆ ڕەنگی ڕەشی و سپی وە دەرچەی هاوێنەی F/2.0 و قۆناغی ئاشکرا کردنی جەخت کردنەوەی خۆکار لە جۆری PDAF، وە کامێرای پێشەوەی بە ڕوونی ٤ مێگاپیکسڵ و ٢ مایکڕۆمەتر µm و دەرچەی هاوێنەی F/2.0.
- لاشە: لاشەکەی لە ماددەی ئەلەمنیۆم و کۆتاییەکەی لە کانزا درووست کراوە کە ئەمەش شیوەیەکی جوان دەدات بە مۆبایلەکە.
- باتری: ٣٨٠٠ ملیئەمپێرە و پشتگیری لە بارگاوی کردنەوەی خێرا دەکات لە جۆری Quick Charge 3.0.
- دەرچەی بارگاوی کردنەوە: USB Type-C.
- بیرگە و ڕام: بیرگەی ٦٤ گێگابایت ڕامەکەی ٤ گێگابایتە و بیرگەی ١٢٨ گێگابایت ڕامەکەی ٦ گێگابایتە.
- نرخ: بۆ بیرگەی ٦٤ گێگابایت نرخەکەی ٣٤٥$ـی ئەمریکی دەبێت و بۆ بیرگەی ١٢٨ گێگابایت نرخەکەی ٣٩٠$ـی ئەمریکی دەبێت.
- ڕەنگ: زیوی، خۆڵەمێشی، زێڕی، گوڵی زێڕی
- کاتی بەردەست بوون: ڕۆژی پێنج شەممە بە فەرمی دەخرێتە بازاڕەکانەوە.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی بهشی كارگێری كۆلیژی بهرێوهبردن و ئابوریم، و بهڕێوهبهری نووسینم له ماڵپهری تۆڕی تهكنهلۆژیای زانیاری كوردی، وهكو شارهزا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوتهر و ههردوو سیستهمی ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبهتهی ئامێرهكانی كۆمپانیای ئهپڵ و سیستهمی iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم. ههوڵ دهدەم بهرگێكی تازه بهبهر شێوازی ڕاگهیاندنی تهكنهلۆژیادا بكەم لهكوردستان ودهمەوێت بیخەمە سهر ڕێڕهویی جیهان و لهگهڵ ئهوان ههنگاو بنێت.