جۆراوجۆر
18, تشرینی یه‌كه‌م 2011
ئایه ده‌زانی لۆگۆی ئه‌پڵ مانای چیه؟
زۆربه‌مان،
ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌موومان، ره‌نگه نهێنی ئه‌و (سێ‌و) ـه نه‌زانین كه كۆمپانیای (Apple) كردوویه‌تی به لۆگۆ بۆ خۆی، بێگومان به‌بیستنی ئه‌و نهێنییه‌ش هه‌موومان سه‌رسام ده‌بین. چیرۆكی ئه‌و سێوه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه: دوای ئه‌وه‌ی سێوه‌كه‌ی له دایكی وه‌رگرت… ئه‌و سێوه خواردنی به‌یانی ئه‌و منداڵه هه‌ژاره بوو، دواتر منداڵه‌كه بۆئه‌وه‌ی برسێتییه‌كه‌ی نه‌مێنێت قه‌پێكی له سێوه‌كه گرت، پاشان به كاغه‌زی رۆژنامه پێچایه‌وه‌و خستیه ناو جانتایهكهیهوه.
بۆ رۆژی دواتر كاتێك به‌یانییه‌كه‌ی له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و ده‌یه‌وێت بچێت بۆ قوتابخانه، سێوه‌كه له جانتا دڕاوه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته خواره‌وه‌و منداڵه‌كانی هاوڕێی هه‌ڵیده‌گرنه‌وه و گاڵته‌ی پێ ده‌كه‌ن.ئه‌و منداڵه نه‌یده‌زانی رۆژگار چی بۆ هه‌ڵگرتووه، هه‌وه‌ها هه‌رگیز نه‌یده‌زانی كه ئه‌و سێوه ده‌بێته لۆگۆی كۆمپانیاكه‌ی له داهاتوودا كه كۆمپانیای (Apple) ـه. ئه‌و منداڵه (ستیف جۆبز) ی دامه‌زرێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای (Apple) بوو، كه ئێستا نرخی كۆمپانیاكه‌ی 323 ملیار دۆرلاره.پێش چەند ڕۆژێکیش لەمەوپێش دامەزرێنەری هەمان کۆمپانیا بەنەخۆشی کۆچی دوای کرد.
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.