بابەتی گرینگ 3, تشرینی یه‌كه‌م 2016

داهاتووی کۆمپانیای ئەپڵ و سامسۆنگ بەرەو کوێ؟

opinion3

بەپێی ئەو شارەزاییەم و چاودێرییەم بەسەر داهێنانەکانی تەکنەلۆژیاوە کە بۆ ماوەی چەند ساڵێکە ئەزموون وەردەگرم تێیدا، پێم وایە کۆمپانیای ئەپڵ و سامسونگ لەکۆتایی نزیک بوونەتەوە و بۆم دەرکەوت ئەو دوو کۆمپانیایە توناکانیان کاڵدەبێتەوە بەدەردی نۆکیا و ئێستای بلاکبێری دەچن. لەم یەک دوو مانگەی دوایدا، زۆربەمان کۆنگرەی کۆمپانیای ئەپڵ و سامسۆنگمان بینی کە هەردوو کۆمپانیا نوێترین مۆبایلی خۆیان راگەیاند. کۆمپانیای ئەپڵ بەناوی iPhone 7 و iPhone 7 Plus وە کۆمپانیای سامسۆنگ بەناوی Samsung Galaxy Note 7 و چەند مۆبایلێکی دیکە، بەڵام بەهۆی هەواداری زۆر و بەکارهێنەری زۆری مۆبایلی Note 7 تەنها  Note 7 وەکو نمونە دێنمەوە. دوای بڵاوبوونەوەی بەرهەمەکانیان گەیشتمە ئەو بیرورایە کە ئەمە دوا کۆنگرە بوو کە خەڵک بە پەرۆشبێت بۆ بەرهەمی هەردوو کۆمپانیا و دواجاریشە کە خەڵک بەشەو و رۆژ نەخەوێت بۆ چاوەڕوانی بەرهەمە نوێیەکانی ئەم دوو گەورە کۆمپانیاییە کە بازاڕی مۆبایلە هۆشمەندەکانیان داگیرکردووە لە سەرانسەری جیهان.

لە بەرهەمی هەردوو کۆمپانیای ئەپڵ و سامسۆنگ لە پاش بڵاوبوونەوەی بە بازاڕەکانی جیهاندا و کڕینییان لە لایەن بەکارهێنەرانەوە چەندین کێشەمان لە هەردوو بەرهەمەکە بینی کە نەدەکرا کۆمپانیای وا گەورە هەڵەی لەو جۆرانە بکات لەو هەڵانەش :

لە بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵ// دروستبوونی کێشەی بیستۆک، بوونی دەنگێکی نامۆ و بێزارکەر لە دواوەی مۆبایلەکە بوونی دەنگ لە خودی پڕۆسێسەرەکەی و چەند هەڵەی بچووکی تر.

لە بەرهەمی کۆمپانیای سامسونگ // زیاتر لە ٣٥ مۆبایل جۆری نۆت ٧ تەقییەوە لە کاتی بارگاوی کردنەوەی مۆبایلەکان.

لە رووی نرخیشەوە کە لەچەند پێگەیەکی تەکنەلۆژی جیهانی بڵاوکراوەتەوە ئاماژەیان بەوە داوە کە تەواوی تێچووی iPhone 7 لە جۆری ١٢٨ گێگابایتی تەنها ٢٩٢$ـی دۆلاری ئەمریکییە، کە کۆمپانیای ئەپڵ بە ٧٤٩$ـی دۆلاری ئەمریکی دەیفرۆشێتەوە لە بازاڕەکاندا و لەبازاڕەکانی کوردستان لەهەندێک شوێن لەسەرووی ١٠٠٠$ـی دۆلاری ئەمریکی دەفرۆشرێتەوە، ئەگەر سەیری مۆبایلەکان بکەین دەبینین کە پێشکەوتنێکی کەم لە ڕووی تایبەتمەندی لە بەرهەمەکانیان کراوە وە بوونی نرخێکی زۆر لەم شێوەیە وا هەست دەکەم ئەو دوو کۆمپانیایە گەورەیە تەنها خەریکی پارە کۆکردنەوەن، جا بۆیە گەر سەیری کۆمپانیاکانی دیکە بکەین دەبینین پێشکەوتنێکی زۆر لە مۆبایلەکانیاندا کراوە و بەنرخێکی زۆر کەم لە بازاڕەکاندا بەردەست خراوە بۆ فرۆشتن.

وەک نموونە هەریەک لە کۆمپانیاکانی:

شاومی چینی// وا بریارە مۆبایلێک بەناوی Mi Note 2 بە رامی ٨ گێگابایت و پرۆسێسەرەکەی لە جۆری سناپدراگۆن ٨٢١ و کامێراکەی ١٣ مێگاپێکسڵ و شاشەکەی ٥.٧ ئینچ و بیرگەی ناوەکیەکەشی ٢٥٦ گێگابایت دەبێت و وابریارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمی ڕابگەیەنرێت، ئەوەی جێی سەرسوڕمانە وا چاوەڕوان دەکرێت نرخەکەی لە ٥٠٠$ـی دۆلاری ئەمریکی ڕەت نەدات واتە گەر بێتە کوردستان بە قازانج و باج دەگاتە ناگاتە ٦٠٠$ـی دۆلاری ئەمریکی بە نرخە ڕاست و دروستەکەی نەک نرخەکانی هەندێک کۆمپانیای هێنەر.

هەر ئەوەش نا کۆمپانیای LeEco لە ٢١ـی مانگی ڕابردوو مۆبایلێکی نوێی راگەیاند بەناوی LeEco Le Pro 3 کە چەندین تایبەتمەندی بەرزی هەیە رامەکەی ٦ گێگابایت و شاشەکەی ٥.٥ ئینچ و پرۆسێسەرەکەی لە جۆری سناپدراگۆن ٨٢١ و کامێراکەی ١٦ مێگاپێکسڵە لەکوردستاندا ئەگەر هەبێت نرخەکەی لە ( ٤٠٠$ بۆ٥٠٠$ ) دەبێت.

وە هەروەها کۆمپانیای HTC دوو مۆبایلی نوێی راگەیاند بەناوی HTC Desire 10 Pro و HTC Desire 10 Lifestyle بە کۆمەڵێ تایەتمەندی بەرز و نرخی هەرزانەوە، جا لە کۆتایدا بۆیە دەڵێم کۆمپانیای ئەپڵ و سامسونگ لە کۆتاییدا نزیک بوونەتەوە لەبەر ئەو هۆکارانەبوو کە باسم کرد کە چەندین مۆبایلی لەوان باشتر هەیە و لەوانیش زۆر هەرزانتر و لەبەرئەوە بەکارهێنەر دەبێت درک بەوە بکات کە چی دیکە بە شێوەی چاولێکەری بەلای بەرهەمەکانی ئەم دوو کۆمپانیایەدا نەڕوات.

بۆچونی تۆ