گەرمترین 10, تشرینی یه‌كه‌م 2016

پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەی ئای تی ئێن پیرۆزبێت.

fiveyears

دوای پێنج ساڵ لە ئاستەنگی و بەربەستانێکی زۆر ئەمڕۆ پێ دەنێینە شەشەم ساڵ و ئاهەنگی پێنجەمین ساڵیادی کەی ئای تی ئێن دەگێرێن. پیرۆزبایی ئەم ساڵیادە لەخۆمان و لە ئێوەش دەکەین بەهیوای ئەوەی ئەم ساڵیادە ببێتە خاڵی وەرچەرخان لە کاروچالاکی و پڕۆژەکانماندا.

بەڕێزان ئەم ساڵیادە چەندیین پڕۆژە و گۆڕانکاری لەگەڵ خۆیدا بۆ ئێوە هێناوە. یەکەم شت گۆڕانکاریمان تێداکردووە بریتییە لە لۆگۆمان کە گۆڕینی لۆگۆ لەڕاستیدا بڕیارێکی ئەستەم و گرانە بەڵام دواجار گەیشتینە ئەو دەرئەنجامەی کە دەبێت بیگۆڕین و زیاتر و زیاتر لەگەڵ ناوەڕۆکی ماڵپەڕەکە بیگونجێنین و لۆگۆکەشمان ئێستا ڕاستەوخۆ کورتکراوەی کەی ئای تی ئێن بە ئینگلیزییەوە و بەم زووانە تەواوی بیرۆکە و داڕشتنەکەی لەسەر تۆری بیهانسی تایبەت بە دیزایینەران بڵاودەکەینەوە.

ئەو شتانەی تر کە لەگەڵ ساڵیاد هاتوون بریتییە لە گۆڕینی ماڵپەڕ بۆ پۆڕتاڵی کەی ئای تی ئێن چوونکە چیدی تەنها یەک ماڵپەڕ نییە و بەڵکو پۆرتاڵێکە و چەند بەشێکی نوێ لەخۆی دەگرێت کە ئەوانیش فرۆشگا و ئەکادیمیای کەی ئای تی ئێنن!

بەڕێزان هەر لەگەڵ ساڵیاددا تەواوی دیزایین و دیکۆری پۆرتاڵمان گۆڕیوە بۆ شێوەیەکی مۆدێرن و سادە و جوان. بەشێوەیەک لەگەڵ کردنەوەی دڵگیر و سەرەنج ڕاکێشە و ئەمەش هەمووی لەژێر دەستی شێرە کوڕانی کەی ئای تی ئێن کراوە.

ئەمانە و چەند پڕۆژەیەک و تایبەتمەندیەکی تر لەگەڵ ساڵیاد پێشکەش بە ئێوە کراون و گشتی بۆ خزمەتی ئێوە و بەرەوپێشبردنی وێبی کوردییە بەشێوەیەکی ئاست بەرز کە بتوانین شان بەشان لەگەڵ پێگە جیهانییەکانی ئەو بوارە بڕۆین.

بمێمنن بەخێر و دووبارە پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەی ئای تی ئێن لە خۆمان و لە ئێوەش دەکەین.

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەی ئای تی ئێن

تاگەکان kitn5anniv
بۆچونی تۆ