هەواڵ
29, ئایار 2012
ئه‌پڵ به‌فه‌رمی ڕایگه‌یاند كۆنفرانسی Worldwide Developers Conference له 11ی حوزه‌یران ده‌بێت.

له ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌واڵێكی له‌م شێوه‌یه‌مان بڵاوكرده‌وه كه گوایه ئه‌پڵ له 11 ی 6 كۆنفرانسی جیهانی گه‌شه‌پێده‌ران ده‌ست پێده‌كات تا 15ی 6 به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی ئه‌پڵ ڕایگه‌یاند و دوپاتی كرده‌وه كه له‌م چه‌ند ڕۆژه دیاریكراوه كۆنفرانسی خۆیان ده‌گێڕین و له 11ی مانگی 6 كاتژمێر 10ی به‌یانی به‌كاتی سانفرانسیسكۆ ده‌ست پێده‌كات و 5 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت. به‌ڵام تا ئێستا ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه كام له به‌ڕێوبه‌ره‌كان سه‌رپه‌رشتی كینۆتهكه ده‌كه‌ن. هه‌روه‌كو ئاشكرایه پێش كۆچی دوایی شتیف جۆبس سه‌رپه‌رشتی كینۆتهكانی ده‌كرد و له‌دوای ئه‌ویش تیم كووك و هاوڕێكانی به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان دیاری نه‌كراوه كامیانه. له خواره‌وه لیستی كاتی ده‌ستپێكردنی كۆنفرانسه‌كه بۆ كاتی شاره‌كانی جیهان ده‌ست بخه.
