10
ئای ئۆ ئێس 6, تشرینی یه‌كه‌م 2016 2 بۆچوون

با هەموو نوسینێکمان بە ڕێنوسی کوردی بنوسین، بە داگرتنی تەختەکلیلە کوردیەکان!

لە هەموو جیهاندا هەر گەلێک تایبەت بەخۆی هەوڵی داوە تاکو کلتورەکەی خۆی بسەپێنێت و پشانی گەلانی تری بدات، گەلی کوردیش پێویستی بەو هەوڵەیە و بەڵکو نەک پێویستی پێیەتی بەدڵنیاییەوە دەبێت هەوڵی ئەوه بدەین کە کورد بوونی خۆمان بسەلمێنین، ئینجا بە نووسین بێت، یان جل و بەرگ و زمان.

ئێستا لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئامێرە زیرەکەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خەڵکانێکی زۆر له ڕێی پەیام ناردنەوه یان لێدوان له پۆستەکاندا پەیوەندی و وتووێژ ئەنجام دەدەن، ئینجا لەو پەیوەندیانە زۆربەی زۆری لە ڕێگەی پەیام ناردنەوەیە و ئەو پەیامانەش لە رێگەی تەختەکلیلەکانەوە دەنوسرێت، ئەو تەختەکلیلە سەرەتاییانەی کۆمپانیا کە لەسەر ئامێرە زیرەکەکانە پشتگیری زمانی کوردی ناکەن بۆیە خەڵکانێک ناچارن ئەو تەختەکلیلانەی وڵاتانی تر کە پیتەکانیان لە زمانی کووردیەوە نزیکن بەکاربهێنن بۆ نموونە زمانی عەرەبی و فارسی بۆ ئەوەی نووسینێک بنوسن، ئەمەش بە پێچەوانەی ئامانجی کوورد بوونمانە لە ڕێنووسدا.

لەم بابەتەشدا ئەوه دەڵێین بۆچی هەموو شتێکمان لە کووردبوونی خۆمانەوه نزیک نەبێت؟ هەم نەخشێکی جوانتر دەدات بە نووسینەکانت و لە هەمووی گرنگتریش کوردبوونمان لە بەرامبەر وڵاتانی تر دەسەلمێنێت، ئێستا هەندێ گەشەپێدەری کورد له بواری پڕۆگرامینگدا چەند تەختەکلیلکیان بەرهەم هێناوە بەزمانی شیرینی کوردی و ئێمە ئەو ئەپانە بەستەردەکەین تاکو پەیامەکانی سەرەوە بگەیەنین بە کوردستان و خەڵکی خۆمان بۆ ئەوەی ئامانجەکەمان بپێکین.

ڕێژەی تەختەکلیلە کوردیەکان باشن و ئێمە دوو لە باشترینەکان بەستەردەکەین بۆ سیستەمی ئەندرۆید:

تەختەکلیلی (Advanced Kurdish KeyBoard) یەکێک له باشترین تەختەکلیلەکانی زمانی کوردیه بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی زۆر باشەوە و کە ئەمانەن:

  • خێرایە لە نووسیندا بە جۆرێک لەگەڵ دەستی تۆدا پیتەکان دەنوسرێت.
  • خاوەن چەندین ئیمۆجی (خەندەکان)یە.
  • پشتگیری لە زاراوەی کرمانجی ژووروو دەکات.
  • چەندین ڕووکار بە ڕەنگی جیاواز لە خۆدەگرێت.
    وە چەندان تایبەتمەندی تر لە بەشی ڕێخکستنی ئەپەکەدا، بۆ داگرتن کرتە بکە

تەختەکلیلی (KurdKey) یەکێک لە باشترینەکان و خاوەن تایبەتمەندیە زۆرەکانی ئەمڕۆیە، لە نوێترین وەشان و تایبەتمەندیەکانیدا:

  • زیادکردنی (ووشە پێشنیارکراوەکان + پێشنیار ووشەی داهاتوو) بۆ هەردوو زمانی ئینگلیزی و کوردی.
  • بە پشت بەستن بە فەرهەنگی کارزان ئێستا ئەتوانیت ووشە ئینگلیزیەکان ڕاستەوخۆ وەربگێڕیتە سەر زمانی کوردی بەبێ کردنەوەی فەرهەنگی کارزان.
  • زیادکردنی بەشێک بۆ دەستکاریکردنی شوێنی پیتەکان واتا ئێستا ئەتوانیت بە ئارەزوی خۆت شوێنی پیتەکان بگۆریت.
  • گۆڕینی قەبارەی تەختەکلیلەکە بە ئارەزووی خۆت بۆ هەر قەبارەیەک کە ئەتەوێت.
  • زیادکردنی تەختەکلیلی کوردی (چپقفغع) کە پیتەکانی بە شێوازی پیتە عەرەبییەکان ڕێکخراوە.
  • زیادکردنی لیست بۆ سەر دوگمەی ١٢٣ کەبەدەست ڕاگرتن لەسەر دوگمەی ١٢٣ ئەکرێتەوە، ئەم بەشانەی لەخۆگرتوە Settings – Themes – Resize – Move Key.
  • زیادکردنی بەشی Settings بۆ گۆڕانکاری کردن لەدەنگی دوگمەکان دانانی هەزە بۆ دوگمەکان لابردنی ڕیزی ژمارەکان وە زۆر ڕێکخستنی تر.
  • ژمارەی ئیمۆجیەکان (خەندەکان) زیاتر لە ١٦٠٠ ئیمۆجییە.
  • گۆڕانکاری لە ڕووکارەکاندا بەگشتی.
  • گۆڕینی ناوی تەختەکلیلی (کوردی) بۆ (کوردی قوەرتی).
  • گۆڕینی زمانەکان بەدەست خشاندن بۆ راست و چەپ لەسەر دوگمەی بۆشایی. بۆ داگرتن کرتە بکە.

وە بۆ سیستەمەکانی کۆمپیوتەریش لەسەر سیستەمی ویندۆز و ماک و لە هەرکوێیەکی ئەم سیستەمانە و لەهەر بەرنامەیەکدا بیت دەتوانیت بە بەکارهێنانی کیبۆردی Kitn بە کوردی بنوسیت و پیتە کوردیەکانی زمانە شیرینەکەمان لە سەر ناوی پەڕگە و فایل و لەسەر ئینتەرنێت و …هتد ببینیت و هەست بکەیت کە ئێمەش هەین و بوونمان هەیە! دەتوانیت لەم بەستەرەوە ئەم تەختە کلیلە دابگریت کە پەڕگەیەکی زیپە، بۆ داگرتن کرتە بکە.

تەختە کلیلی کوردی بە هەمان شێوە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێسیش بەردەست کراوە، تەختەکلیلی کوردی (Kurdish keyboard for iphone And Ipad) دیزاینێکی تەواو تایبەت بۆ ئامێرەکانی ئەپڵ بە ڕووکارێکی سادە و جوان دەتوانیت بە ڕێنووسی کوردی بنووسیت، بۆ داگرتن کرتە بکە.

بۆچوونەکان
  • دەوەن

    دەستەکانت خۆش بێت بۆ ئامادەکردنی ئەو بابەتە جوان و بەسودانە بەهیوای بەردەوام بونت بە بڵاوکردنەوەی بابەتی گرینگ تر و بەسود تر دووبارە سەرکەوتوبیت

بۆچونی تۆ