جۆراوجۆر
31, ئایار 2012
(تیشك نێت)یش له‌وانی تر گه‌نده‌ڵتره!

ڕۆژ له دوای ڕۆژ كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری ئینتهرنیـت زیاتر پاره له‌خه‌ڵك ده‌كێشنه‌وه! گه‌ر بیرتان بێت بابه‌تێكمان بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر نرخ و تایبه‌تمه‌ندی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه. تێیدا باس له‌و نرخ و تایبه‌تمه‌ندیانه كرابوو كه ئینته‌رنێت و خێراییه‌كه‌ی له‌وێ له وڵاتانی ده‌ره‌وه چۆنه!! له‌كاتێك ته‌واوی زانیارییه‌كانم پێ گه‌یش به‌زه‌ییم به وڵاتی خۆمان داده‌هاته‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له كوردستان ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر خه‌ڵكی له خۆیان توڕه ده‌كه‌ن به دانانی ئه‌م هه‌موو مه‌رج و یاسا و ڕێساییانه و له هه‌مووشییان قێزه‌ونتر سنورداركردنی ڕێژه‌ی داونلۆد و ئهپڵۆده.
به‌ڵێ به‌ڕێزان بۆ پشت ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستییه من خودی خۆم له 6ی5 یه‌كه‌یه‌كی 25 هه‌زاردیناری تیشكنێتم كرده ناو تیشكنێتهكهوه كه وه‌كو خۆیان دایان ناوه بۆ یه‌ك مانگه و خێراییه‌كه‌ی 256 كیلۆبته كه ده‌بوایه له 5ی6 كۆتای هاتبا به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه 31 مانگه و 5 ڕۆژی ماوه بۆ واده‌ی به‌سه‌رچوونی ده‌بینم یه‌كه‌كه به‌سه‌رچووه! كاتێكش په‌یوه‌ندی به ڕاژه‌ی به‌ژداربووانه‌وه ده‌كه‌م پێیان ده‌ڵێم بۆ به‌سه‌ر چووه ده‌لێن وه‌ڵا ڕێژه‌ی داونلۆد سنورداره وله 30 گێگابایت زیاتر نا‌توانیت داونلۆد بكه‌یت!!
تا دوێنێ كاتێك ئێمه تیشكنێتمان ده‌كڕی بێ سنور بوو به‌ڵام دوای فرۆشتن و قۆڵبڕینی خه‌ڵك ئه‌م جار كه‌وتنه گیانمان و پاره‌ه لێكێشانهوهمان به‌ڕاستی به‌زه‌یی نه‌ماوه! ده‌بێت له مانگێكدا چه‌ندان هه‌ژاری وه‌كو من و تۆ ئه‌وا هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنرێت و پاره‌ی لێ بكێشێنرێتهوه به ڕیكلامكردن بۆ بێسنوری و له‌كاتێكیشدا سنورداره.
ئه‌مه‌ش وێنه‌كه‌یه كه ده‌ری ده‌خات ده‌بێت له 5ی6 كۆتای بێت به‌ڵام ئه‌مڕۆ 31ی5ـه!

ئه‌رێ هاوڕێیان، میوانان هه‌ركه‌سێك كه تیشك نێت به‌كارده‌بات ئه‌مه‌تان پێشتر بیستبوو!!
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
من بەکارهێنەری ڕێبەرم زۆر زۆر لێێ رازیم لە %٩٩ خەلک ئەڵێن بێ کەلکە بەڵام نازانم هۆکارەکەی چیە ئەوەی من بەردەوام داگرتنو ئەپلۆدم لە سەروو ٢٠٠ کیلۆ بایتە ،
بۆ بابەتی تیشك نێت من دەمێکە دەڵێم گەندەڵترینن کە هەر سەر بە کۆمپانیای کۆرەکە واتە هەر هی حکومەتە گەندەلەکەمانە
حکومەتە گەندەل و کۆمپانیای گەندەڵیت خزمەت پێشكەش بکەن هەر ئاوا دەبێت
با بێینەوە سەر بابەتی ڕێبەر ئەو برادەرە باسی کرد ئەم چەند رۆژە نزیکەی ٧ گێگا زیاترم داگرتووە بەڵام لە کار نەکەوتووە پێم وانیە بۆ هەموو بەکارهێنەرانی بێت