ئەپ و نەرمەکاڵا
10, تشرینی یهكهم 2016
لە دوایین نوێکردنەوەی وێبگەڕی کڕۆم چارەسەری کێشەی زۆری بەکارهێنانی ڕام کراوە

گووگڵ ماوەیەکی دورودرێژە دەناڵێنێت بەدەست کێشەی زۆر بەکارهێنانی ڕام لە کڕۆمدا و بەردەوامیش وا هەستی کردووە وێبگەڕەکەیان پێویستی بەکارکردنی زیاترە لەسەری. بەڵام خۆشبەختانە لە نوێترین نوێکردنەوەی دا گووگڵ بە دانانی بزوێنەرێکی نوێی جاڤا ئەو کێشەیەی نەهێشتووە.
دیارە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆی تەکنەلۆژیادا زۆربەی ماڵپەڕە بەناوبانگەکان پشت بە جاڤاسکریپت دەبەستن و گووگڵیش وەشانە نوێکەی کڕۆمی لەسەر ماڵپەڕی نیۆرک تایمز و ڕێدت و یوتیوب ئەنجامداوە و بۆی دەرکەوتووە کە لە ٥٠% کەمتر ڕامی پێویست بووە لە چاو وەشانی ٥٣ـی کڕۆم.
بێگومان تۆ پێوستە تا مانگی ١٢ی ئەمساڵ چاوەڕێ بکەیت تاوەکو گووگڵ وەشانی ٥٥ـی کڕۆم بەفەرمی دەوەشێنێت و بڵاودەکاتەوە.
سەرچاوە: ئینگاجێت
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!