سامسۆنگ 11, تشرینی یه‌كه‌م 2016

بەپەلە: سامسۆنگ کۆچی دوایی Galaxy Note 7 ڕادەگەیەنێت.

1200x-1

لەدوای ژمارەیە لە ڕاپۆرت کە دوێنێ ئێوارە بڵاوکرانەوە لەسەر ئەوەی سامسۆنگ کۆتایی بە بەرهەمهێنانی مۆبایلی Galaxy Note 7 دێنێت و لەدواشییەوە ئەوە بڵاوکرایەوە کە کۆمپانیای ناوبراو بە فەرمی بۆ جاری دووەم داوای لە بەکارهێنەران کردووە مۆبایلەکانیان بگەڕێینەوە بۆ کۆمپانیا، ئەوەتا چەند خولەکێک لەمەوبەر کۆمپانیا بۆ جاری دووەم بە فەرمی ڕایگەیاند بەرهەمهێنانی گالەکسی نۆوت ٧ ڕادەگرێت و کۆچی دوایی ئەم بەرهەمە ڕادەگەیەنێت و چیتر ئامێرەکە ڕەوانەی بازاڕەکان ناکرێت.

شایەنی باسە، ئەم کۆچەی گالەکسی نۆوت ٧ لەدوای ئەوە دێت کە چەند ڕووداوی سوتان و گرگرتن و تەقینەوە ڕوویانداوە بەهۆی ئەم مۆبایلەوە و کۆمپانیای سامسۆنگ هەر زوو ڕایگەیاند کێشەکە لە دروستکردنی باترییەکە بووە و هەر زوو کۆمپانیا لە بازاڕەکانی کێشایەوە و داوای گەڕاندنەوەی کرد لە بەکارهێنەران و بەزوویی لەدوای گۆڕینی باتری بۆ جاری دووەم خستییەوە بازاڕ بەڵام بەداخەوە دیسانەوە حاڵەتی سوتان و گرگرتن و ئەمانە دەستیان پێکردەوە لەو جۆرەی کە سامسۆنگ چاکیشی کردبووە بەڵام دیارە بەخت یاوەری سامسۆنگ نییە ئەم جارە و ئەمە بۆ جاری دووەمیش دەبێت بیانگەڕێنێتەوە و بوەستێت لە بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە.

لە ئێستادا سامسۆنگ ڕایگەیاندووە کە ئەم مۆبایلە لە بازاڕەکان بۆ جاری دووەم دەکێشێتەوە و لە بەرهەمهێنانی دەوەسێت. بەمەش گالەکسی نۆوت ٧ کۆچی دواییمان لێ دەکات و دەبێتە مێژوویەکی پڕ لە زیان بۆ کۆمپانیای سامسۆنگ.

سەرچاوە ئەردرۆید

تاگەکان GalaxyNote7 گالەکسی
بۆچونی تۆ