10
ئەپ و نەرمەکاڵا 11, تشرینی یه‌كه‌م 2016 بۆچوون

چۆنیەتی بەکارهێنانی نەخشەی Google بەبێ هێڵی ئینتەرنێت.

20161011_150926

لەوانەیە ڕۆژێک له ڕۆژان ئەپی نەخشەی Google Mapت بیستبێت، گووگڵ ماپ ئەپێکی ناوازەی کۆمپانیای گووگڵی ئەمریکیە بۆ نەخشەی وڵاتان کە ڕێنشاندانی مرۆڤەکان بەکاردێت لە شوێنێک کە شارەزای نەبن. وەکو دەزانین ئەم بەرنامەیه بە هێڵی ئینتەرنێت کار دەکات و لەوانەشە ڕۆژێک پرسیبێتت: باشە ئەم نەخشەیە بەبێ هێڵی ئینتەرنێتیش کاردەکات؟ وەڵام: بەڵێ کاردەکات، ئەویش بە داگرتنی بازنەی سنوریی ئەو جێگایەی کە تێیدای یان شار و شوێنی دانیشتنی سەرەکیت، فەرموون لەم چەند ڕوونکردنەوەیەدا ئەم کار و هەنگاوانە ئەنجام بدەن تاکو بتوانن نەخشەی Google Map بەبێ هێڵی ئینتەرنێت بەکاربهێنێت:

  • ئەپی Google Map بکەرەوە (لە کاتێکدا کە لەسەر هێڵی ئینتەرنێتیت).
  • لە لیستی لای ڕاست، کرتە لە بەشی Offline Areas بکە.
  • پاشان کرتە لە بەشی Custom area بکە، کە شوێنی سەرەکەی تۆیە و خۆکارانە دەست نیشانی دەکات.
  • ئێستا شوێنەکەت دیاری دەکات و پێت دەڵێت، ئایا دەتەوێت ئەم سنوورە دابگریت؟، تۆش کرتە له دووگمەی Download بکە.
  • سنور و نەخشەی شارەکەت بۆ دادەگرێت و زانیاری و شتەکان هەر وەکو ئەو کاتەیە کە بە هێڵی ئینتەرنێت کارت پێکردووە و کارەکانت دەتوانی ئەنجام بدەیت بێ هێڵی ئینتەرنێت.

تێبینی: دەشێت ئەم تایبەتمەندیە پشتگیری سنوری وڵاتی کوردستان و عێراق و چواردەور نەکات.

بۆچونی تۆ