بابەتی گرینگ 11, تشرینی یه‌كه‌م 2016

کەی ئای تی ئێن، بەرەو قۆناغێکی نوێتر!

kitn-5ڕۆژی ١٠\١٠\٢٠١١، ئەو ڕۆژەی کە تەکنەلۆژیای کوردستان هەنگاوێکی تری بڕی بەرەو پێشکەوتن و گەیشتن بە ئاستێکی جیهانی، لەو ڕۆژەدا، تۆڕێکی تەکنەلۆژی بۆ خزمەتی هاونیشتیمانیان دامەزرا بە ئامانجی پێشکەوتنی زیاتر لە بواری تەکنەلۆژیا لە کوردستان.

دوای پێنج ساڵ لە ئاستەنگی و بەربەستانێکی زۆر کەی ئای تی ئێن پێی نایە شەشەم ساڵ و ئاهەنگی پێنجەمین ساڵیادی کەی ئای تی ئێن دەگێرێن. پیرۆزبایی ئەم ساڵیادە لەخۆمان و لە ئێوەش دەکەین بەهیوای ئەوەی ئەم ساڵیادە ببێتە خاڵی وەرچەرخان لە کاروچالاکی و پڕۆژەکانماندا.

ئەم ساڵیادە چەندیین پڕۆژە و گۆڕانکاری لەگەڵ خۆیدا بۆ ئێوە هێناوە. یەکەم شت گۆڕانکاریمان تێداکردووە بریتییە لە لۆگۆی کەی ئای تی ئێن و دروستکردنی لۆگۆیەکی نوێ و سادەتر کە پەیامی تۆڕەکە دەگەیەنێت، ئەو شتانەی تر کە لەگەڵ ساڵیاد هاتوون بریتییە لە گۆڕینی ماڵپەڕ بۆ پۆڕتاڵی کەی ئای تی ئێن چوونکە چیدی تەنها یەک ماڵپەڕ نییە و بەڵکو پۆرتاڵێکە و چەند بەشێکی نوێ لەخۆی دەگرێت کە ئەوانیش فرۆشگا و ئەکادیمیای کەی ئای تی ئێنن!

بەڕێزان هەر لەگەڵ ساڵیاددا تەواوی دیزایین و دیکۆری پۆرتاڵمان گۆڕیوە بۆ شێوەیەکی مۆدێرن و سادە و جوان. بەشێوەیەک لەگەڵ کردنەوەی دڵگیر و سەرەنج ڕاکێشە و ئەمەش هەمووی لەژێر دەستی شێرە کوڕانی کەی ئای تی ئێن کراوە.

ئەمانە و چەند پڕۆژەیەک و تایبەتمەندیەکی تر لەگەڵ ساڵیاد پێشکەش بە ئێوە کراون و گشتی بۆ خزمەتی ئێوە و بەرەوپێشبردنی وێبی کوردییە بەشێوەیەکی ئاست بەرز کە بتوانین شان بەشان لەگەڵ پێگە جیهانییەکانی ئەو بوارە بڕۆین.

دوای تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر یادی دروستکردنی تۆڕەکە، لە پێنجەمین ساڵیاددا کەی ئای تی ئێن بە کۆمەڵێک گۆڕانکاری گرنگ و نوێوە بەڵێنیدا کە بەردەوام بێت لە خزمەتکردن، با بێینە سەر ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە ساڵیادی پێنجەمدا لە کەی ئای تی ئێن کران:

  • گۆڕینی لۆگۆی سەرەکی کەی ئای تی ئێن

هەر لە سەرەتای دروستکردنی تۆڕەکەوە بە یەک لۆگۆ بەردەوام بووین، بەڵام لەگەڵ ساڵیادی پێنجەمدا بڕیاری ئەوەمان دا کە ئیدی پێویستە بە دروشمێکی نوێوە بەردەوامی بە خزمەتی هەمیشەییمان بدەین، دروشمێک کە ڕاستەوخۆ دەبێتە هێما و نیشانەی کەی ئای تی ئێن و بە شێوەیەکی باشتر دەتوانین پەیامی خۆمان بگەیەنین.

logos

بیرۆکەی ئەم لۆگۆ نوێیە لە چییەوە هاتووە؟screenshot_1

پارچەی ناوەندی یەکەکانی پڕۆسێسەر (CPU) دەوروبەرەکەی لە چەندەها هێڵ پێکدێت، یەکێک لەو هێڵانە وەرگیراوە بە گەورەیی و لۆگۆکە لەم هێڵەوە دروست بووە.

ئەم لۆگۆیە پشت بە فۆنتی Century Gothic دەبەستێت کە یەکێکە لە فۆنتەکانی خێزانی  Sans Serifscreenshot_2

پێکهاتەی لۆگۆ

 screenshot_3

بوونی دروشمی تایبەت بۆ هەریەکە لە بەشە سەرەکییەکانی کەی ئای تی ئێن:

 screenshot_4

ئەو ڕەنگانەی کە لە لۆگۆکەدا بەکارهاتوون:

 screenshot_5

شێوە و ستایلی تایبەت:

screenshot_6 

گونجانی لۆگۆ لەگەڵ هەموو پارچەکان:

d3f3b143745039-57fb860539024c6815c43745039-57fb893905ddd 

ڤیدیۆی تایبەت بە لۆگۆ (Opener):

[su_vimeo url=”https://vimeo.com/186327315″]

-ڕاگەیاندنی لۆگۆکە بۆ ساڵیادی پێنجەم بە ڤیدیۆ:

[su_vimeo url=”https://vimeo.com/186325546″]
  • کردنەوەی دوو بەشی تر لە کەی ئای تی ئێن تایبەت بە ئەکادیمیا و فرۆشگا

s-aلە چوارچێوەی فراوانکردنی کارەکانیدا و لە پێنجەمین ساڵیاددا کەی ئای تی ئێن دوو بەشی نوێی ڕاگەیاند بە ناوەکانی (ئەکادیمیای کەی ئای تی ئێن) و (فرۆشگای کەی ئای تی ئێن). ئەکادیمیای کەی ئای تی ئێن یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوەکان بۆ فێرکردنی فێرخوازان لە گشت بەشە جیاوازەکانی تەکنەلۆژیا، لەڕێگای ئەمەوە تۆڕەکە دەیەوێت خزمەتی زیاتر بە فێرخوازان بکات و زانیاری ورد و نوێ بدرێت بە فێرخوازان جا لە هەر بەشێکدا بێت، ئەکادیمیا پێشوازی لە هەر کەسێک دەکات کە بیەوێت زانیارییەکانی بگەیەنێت بە فێرخوازان و سوودیان پێ بگەیەنێت چ بەهۆی فێرکاری ڤیدیۆیی بێت یاخوود نووسینەکی.

فرۆشگای کەی ئای تی ئێنیش بەشێکی نوێی تۆڕەکەیە، لە فرۆشگادا ئیدی دەتوانن ئەو کەلوپەلە تەکنەلۆژییانەی کە پێویستتانە بەدەستی بخەن بە ئاسانترێن شێوە و خێراترین ڕێگا، لە ئێستادا چەند کەلوپەلێک لە فرۆشگادا دەفرۆشرێن و لە داهاتوودا ژمارەی کەلوپەلەکان زیاتر دەبێت.

  • نوێکردنەوەی سەرتاسەری ماڵپەڕ

site

دوای ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا کەی ئای تی ئێن چەند ڕووکارێکی تاقیکردەوە بۆ شێوەی سەرەکی ماڵپەڕەکەی کە تا پێنجەمین ساڵ جێگیر بوون، بەڵام ئیدی لێرەوە بڕیاردرا کە پێویستە هاوشانی گۆڕانکارییەکانی تر ماڵپەڕیش بەرگێکی نوێتر و پڕۆفیشناڵتر بپۆشێت. بەرگێک کە ئاسانی، خێرایی، سادەیی و جوانی تێدا دەبینرێت و خوێنەر تیایدا بێزار نابێت، ماڵپەڕەکە بە چەندەها هاوپۆلی جۆراوجۆر دەوڵەمەندە کە هەریەکەیان بەشێکی تایبەت لەخۆ دەگرێت.

لە بەشی سەرەوەدا هەریەکە لە دوگمەکانی (سەرەتا، فرۆشگا، ئەکادیمیا، چالاکیەکان، ڤیدیۆ، ستاف و دەربارە) هەیە و لەڕێگای ئەم دوگمانەوە خوێنەر بە خێراترین شێوە دەگات بەو شوێنەی کە مەبەستیەتی. پەڕەی تایبەتیش بۆ هەریەکە لە بەشەکانی فرۆشگا و ئەکادیمیا دروستکراون و چەندەها تایبەتمەندی لەخۆ دەگرن.

  • دانانی تایبەتمەندی Google AMP بۆ ماڵپەڕ

amp

دوای ئەوەی توانیمان تایبەتمەندی Instant Articleـی فەیسبووک جێگیربکەین بۆ ماڵپەڕەکەمان تا بەهۆیەوە خوێنەرانمان لەسەر فەیسبوک لە مۆبایلەکانیانەوە بە خێراترین شێوە بابەتەکانمان بخوێننەوە. بەخۆشحاڵییەوە و لە پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەی ئای تی ئێن توانیمان تایبەتمەندیەکی تر بەناوی (Google AMP (Accelerated Mobile Pages بۆ ماڵپەڕ جێگیربکەین و دەبینە یەکەم ماڵپەڕ کە ئەم تایبەتمەندییەی بۆ جێگیرکرابێت لە کوردستان.

کەواتە گووگڵ ئەی ئێم پی چییە؟ ئەی ئێم پی پڕۆژەیەکە بۆ خێرابوونەوەی پەڕەکانی ئینتەرنێت و لەلایەن گووگڵەوە پێشکەش دەکرێت. ئەم تایبەتمەندییە لەسەر مۆبایلە هۆشمەندەکان کاردەکات و لەکاتی گەڕان لەگووگڵ لەتەنیشت هەر بابەتێک کە وێنۆچکەی AMP هەبێت ئەوا تەنها پەنجەیەک بنێ بەلینکەکە و لە کەمترین ماوەدا پەڕەکە دەبێتەوە و تۆ دەتوانیت سودمەند بیت لەناوەڕۆکی پەرەکان و بەهۆیەوە کەمترین بڕی باڵانس لەتۆ دەڕوات وەک لەوەی بابەتەکان بە پەڕی ئاسایی بکەیتەوە. نمونەی پەڕەیەک لەو جۆرە تایبەتمەندییە لەخوارەوە ببینن:

img_2512-576x1024

img_2520-654x1024

  • تەواوبوونی پڕۆژەی وەرگێڕانی پڕۆگرامۆکەی وێبی Question2Answer

q2a

پڕۆژەی وەرگێرانی پڕۆگرامۆکەی وێبی ناسراو بە Question2Answer و بەکوردیەکەی بەواتای پرسیارووەڵام لەگەڵ پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەی ئای تی ئێن پێشکەش بە ئێوە دەکەین.

ئەم پڕۆگرامۆکە هاوشێوەی ئەو پڕۆگرامۆکە سەرچاوەکراوانەیە کە بۆ سەکۆی گفتوگۆکردن بەکاردێن بەڵام کاری پڕۆگرامۆکەی پرسیار و وەڵام هەر لەناوەکەیەوە دیارە بۆ ئەوە گەشەی پێدراوە کە تایبەتە بە پرسیار و وەڵام.  بەکورتی تایبەتمەندییەکانی ئەمانەی خوارەوەن:

  • بوونی بزوێنەرێکی گەڕانی تێکهەڵکێشکراوی خێرا.
  • بوونی هاوپۆل کە تا چوار ئاست بەرەوخوار دەتوانیت هاوپۆل دابنێیت.
  • دەنگدان و سەرەنج نوسین و بەدواداچوون و پرسیاری داخراو.
  • بوونی ئاڕ ئێس ئێس و ئاگاهی ناردن بە ئیمەیڵ و ڕووپەڕی کەسی سەربەخۆ.
  • بوونی بەڕێوەبەرایەتیەکی پێشکەوتوو.
  • ئاسانی دروستکردنی ڕووکار بۆی.
  • پشتگیری کردن لە زمانە ڕاست بۆ چەپەکان بۆ نمونە کوردی.
  • چەندین ڕووکار بەخۆڕایی بەردەستن لەسەر ئینتەرنێت بۆی.

ئەم جۆرە سەکۆیە بۆچی بۆ ماڵپەڕەکەت پێویستە؟ ئەگەر دەتەوێت ڕێژەیەکی زۆر لە بەکارهێنەر بۆلای خۆت ڕابکێشتی ئەوا سەکۆیەکی پرسیار و وەڵام بکەوە و لەسەری چالاک بکە  و وەڵامی پرسیارەکانی میوانان بدەوە و بەدڵنیاییەوە لە بزوێنەرەکانی گەڕانی وەکو گووگڵ ئیندێکسێکی زۆرت دەبێت و سەرەنجی زۆری خەڵک بەلای خۆت ڕادەکێشت. ئێمەش وەکو کورد پێویستە پرسیار و وەڵاممان لەگشت بوارەکان هەبێت تا بەهۆیەوە ژێرخانێکی ئەلیکترۆنی گەورە بۆ خۆمان دروست بکەین.

لە ئێستادا ئەم پرۆگرامۆکەیە بەشی سەرەکی لەلایەن ستافی کەی ئای تی ئێنەوە کراوەتە کوردی و لەسەر Github و لەسەر ماڵپەری لەسەرەکی پڕۆگرامۆکەی پرسیار و وەڵام www.question2answer.org دەست دەکەوێت و ئێوەی خۆشەویست دەتوانن سودی لێوەربگرن و بەمزووانەش دەست دەکرێت بە وەرگێرانی بەشی بەڕێوەبەرایەتییەکەی و بەهیوای ئەوەی بتوانین لە زووترین کات تەواوی بکەین. هەر لەگەڵ تەواوبوونی لەسەر Github دای دەنێنین و ئاگادارتان دەکەینەوە. بێگومان لەماوەی داهاتوو فێرکاری چۆنیەتی دامەزراندنی پەڕگەی زمانی کوردی و پڕۆگرامۆکەکە بە بابەتی جیاجیا بۆ ئێوە ڕووندەکەینەوە.

  • ئەمانە هەموو ئەو گۆڕانکارییانە بوون کە لە پێنجەمین ساڵیادی کەی ئای تی ئێندا هاتنە دی، بەو هیوایەی کە جێگای ڕەزامەندی ئێوە بووبێت و ئێمەش بتوانین بە شێوەیەکی باشتر و پڕۆفیشناڵتر لە جاران درێژە بە خزمەتکردنی بواری تەکنەلۆژیا لە کوردستان بدەین.
تاگەکان #kitn #kitnnet kitn5anniv
بۆچونی تۆ