فلاش و ماڵتیمیدیا
18, تشرینی یه‌كه‌م 2011
شیكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی Multimedia Builder بەشی یەكەم
به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا
بڵده‌ر وه‌كو هه‌موو به‌رنامه‌كانی تر خزمه‌تێكی زۆری پێشكه‌ش كردووین له‌بواری ئۆتۆڕه‌ن ، ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌هۆی ئاسانكاری به‌كارهێنانی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه سوودێكی زۆری هه‌یه وای كردووه كه مرۆڤ خولیای فێربوونی بێت ، منیش له‌لایه‌ن خۆمه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی پێم بكرێت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان و جوان شیكردنه‌وه‌ی ووردی ئه‌م به‌رنامه‌یه پێشكه‌ش به ئێوه ده‌كه‌م ، هیوادارم ئێوه‌ش له‌گه‌ڵم بن بۆ شیكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر و فێربونی دروستكردنی سیدیهكی ئۆتۆره‌ن واتا سیدیه‌ك دوای دخڵ كردنی بۆ سیدی درایڤه‌كه‌ت ڕاسته‌وخۆ بكرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی كه خۆت پێت خۆشه وه‌كو ئه‌و سیدیانه‌ی كه له‌بازاڕه‌كاندا هه‌ن .
چۆنیه‌تی دابه‌زاندن و ئه‌كتیڤ كردنی ماڵتیمیدیا بڵده‌ر و ناساندنی ڕووكاری به‌رنامه‌كه
بۆ دابه‌زاندنی به‌رنامه‌كه بچۆره ناو سیدیه‌كه یان هه‌ر شوێنێكی تر كه بهنامهكهی لێیه به كلیك كردن له‌سه‌ر Setup ئه‌وا چه‌ند داواكاریه‌ك دێت و دوای وه‌ڵام دانه‌وه‌یان به Next و به كلیك كردنی Finish كۆتایی دێت به دابه‌زاندنه‌كه و ده‌بیته خاوه‌نی به‌نامه‌كه ، ئینجا بۆ ئه‌كتیڤ كردنی بچۆره ناو سیدیه‌كه یان هه‌ر شوێنێكی تر كه ژماره نهێنیه‌كه‌ی لێیه‌و بكه‌ره‌وه دواتر له به‌رنامه‌ی Multimedia Builder بچۆره سه‌ر دوایه‌مین لیست كه لیستی Help ه دواتر About mm Builder هه‌ڵبژێره بكه ده‌بینیت په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌بێته دواتر له‌خواره وه دوگمه‌ی Enter reg code دابگره ده‌بینیت په‌نجه‌ره‌یه‌كی تر ده‌بێته‌وه كه سێ بۆشایی تێدایه بۆ نوسینی كۆده‌كانت دواتر بچۆره وه‌سه‌ر ئه‌و فایله‌ی كه ژماره نهێنیه‌كه‌ی تێدایه ئه‌و كۆدانه‌ی كه له‌ناوی دایه یه‌ك له دوای یه‌ك له جێگای خۆی دابنێ دوتر OK بكه ، بڕوانه وێنه‌ی ژماره (1)…

وێنه‌ی ژماره (2) ڕووكاری به‌رنامه…

سۆران علی
ئه‌ندازیار و گرافیك دیزاینه‌رم، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم و به‌تایبه‌تیش ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و مایكرۆسۆفت و سیسته‌مه‌كانی ویندۆز و Mac OS و iOS