بابەتی گرینگ 15, تشرینی یه‌كه‌م 2016

ئەوەی سامسۆنگ لێی دەترسا ڕویدا

timthumb-php

سامسۆنگ گەورەترین کۆمپانیای وەبەرهێنانی مۆبایلە هۆشمەندەکانە لە سەر ڕووی زەوی. بەڵام ئەو کێشەیەی کە ئەم کۆمپانیایەی ناچار کرد بۆجاری دووەم بەرهەمی نۆت ٧ لە بازاڕەکان بکشێنێتەوە، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی خواستی کڕیارانی بەرهەمی کۆمپانیاکە.

شایەنی باسە، ڕۆژانی ١١ و ١٢ی تشرینی یەکەم واتە ئەم مانگە، ڕاپرسییەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە نێوان ١٠٢٠ کەس لە کڕیارانی سامسۆنگ ئەنجام دەدرێت. کەسانی بەشداربوو لەم ڕاپرسیەدا، هەریەکەو مۆبایلێکی براندی کۆمپانیاکەشی هەیە لە ئێستادا. چەند پرسیارێک لەم کەسانە کرا بە مەبەستی چۆن و چەندێتیی کاریگەرییە خراپەکانی کێشەی ئەم دوایەی دوایین بەرهەمی کۆمپانیاکە. بۆ ئەوەی بزانرێت تا چەند کار لە مەیل و خواستی ئەوان دەکا لەمەڕ کڕینی بەرهەمەکانی سامسۆنگ لە ئایندەدا. بە گوێرەی دەرەنجامەکانی ئەم ڕاپرسییە، ٤٠ لە سەد لە خاوەندارانی مۆبایلی سامسۆنگ ئەوەیان ڕاگەیاندوە کە ئیدی مۆبایلی براندی سامسۆنگ ناکڕن.

جێگای ئاماژەیە، ئەم ژمارە بەراورد بە مانگی ٩، واتە پێش دووبارە تەقینەوەی نۆت ٧ لە پاش کێشانەوەی لە بازاڕ و چاککرنەوەیان و دووبارە خستنە بازاڕەوە، بە ڕێژەی بەرچاو زیادی کردووە. لە ٤٠ لە سەدی ئەو کەسانەی کە ئیدی نیازی کڕینی بەرهەمی سامسۆنگیان نیە، ٨ لە سەدیان ئارەزووی کڕینی یەک لە مۆبایلە نوێیەکانی گووگڵ دەکەن. ٧٠ لە سەدی دیکەیان مەیلی بەدەستەوە گرتنی مۆبایلێکی دیکەی ئەندرۆیدی دەکەن. ٣٠ لە سەدیان ئارەزووی ئایفۆن. لە ڕاپرسی ڕۆژی ٢٣ ـی ٩ لە نێوان ١٠٠٠ لە کڕیارانی سامسۆنگ، ٧٧ لە سەدیان بەڵێنی وەفاداری بۆ کۆمپانیاکە دووبارە دەکەنەوە.

جا ئێستا پرسیار ئەوەیە کە ئایا سامسۆنگ دەتوانێت لەم قەیرانە چاوەڕواننەکراوە ڕوح دەربێنێ؟ چەند مانگێکی دیکە گالاکسی ٨ سەر دەردێنێ و ئەوکات دەردەکەوێت کە کڕیاران دێنەوە یاخود نه!

سەرچاوە: mag.digikala

تاگەکان سامسۆنگ هەواڵ
بۆچونی تۆ