ئەپ و نەرمەکاڵا
14, تشرینی یەکەم 2016
وێبگەڕی گووگڵ کرۆم نوێ کرایەوە و چارەسەری ٢١ خالی لاوازی ئاسایشی تێداکراوە.

دوێنێ پێنجشەممە وەشانی نوێی گووگڵ کرۆم لەلایەن گووگڵەوە بە کۆمەڵێک چاکساییەوە بڵاوکرایەوە. ئەم وەشانە نوێیە ٥٤ـەمین وەشانی ئەم بەرهەمەیە. وەک هەموو کاتێک ئەم وەشانە بۆ سیستەمە وەگەڕخەرەکانی (ویندۆز، ماک، لینوکس، ئەندرۆید، ئای ئۆ ئێس) بەردەستە. گووگڵ کرۆم لە وەشانی پێشوویدا 21 خاڵی لاوازی تێدابوو لە سیکیوریتیدا. بەهۆی ئەو خاڵە لاوازانەوە 28 بۆ 29 هەزار دۆلار زیانی پێ گەیشتووە. بەڵام کۆمپانیای گووگڵ لەم وەشانە نوێیەدا تەواوی هەڵەکانی وەشانی پێشووی چارەسەرکردووە، ئێوەی بەکارهێنەرانی ئەم وێبگەڕە دەتوانن ئێستا وەشانی نەرمەکاڵاکە نوێ بکەوەنەوە لەم بەستەرەی خوارەوە.
زانیاری زیاتر کرتە لێرە بکە