10
ئەپ و نەرمەکاڵا 15, تشرینی یه‌كه‌م 2016 بۆچوون

بەچەند هەنگاوێك هەژماری سناپ چات بۆ هەمیشە بسڕەوە

Snapchat

لەوانەیە تۆ یەکێک بیت لەبەکارهێنەرەکانی ئەم ئەپڵیکەیشنە بەڵام ناتەوێت چیتر ئەم ئەپە بەکاربەریت و دەتەوێت هەژمارەکەت بسڕیتەوە بۆ هەمیشە. ئەگەر وابێت ئەوە بۆ شوێنێکی گوونجاو هاتوویت و بەم چەند هەنگاوەی خوارەوە باسی چۆنیەتی سڕینەوەی هەژمارەکەت دەکەین لە سناپ چات:

١. سەرەتا سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە

کرتە لێرە بکە

دوای ئەوەی سەردانی ئەم بەستەرەت کرد پەڕەیەکی هاوشێوەی ئەم وێنەیە دەبێتەوە.

viber-image

٢. پێویستە ئەم فۆڕمەی کە لەبەردەستتە بە تەواوی پڕی بکەیتەوە وەک لە وێنەی ژمارە دوودا هاتووە

لە بەشی Username ناوەکەت بنوسە و لەبەشی Password ـیش ووشەی تێپەربوون بنوسە پاشان دوگمەی ڕاست لە خانەکەی I‘m not a robot بدە. دوای ئەوە کرتە لە دووگمەی Login بکە.

viber-image2

٣. کاتێک هەنگاوی دووەممان جێبەجێکرد پەڕەیەکیترمان بۆ دەکرێتەوە هاوشێوەیە وێنەی سێیەم لێرە ئەپڵیکەشن ئاگاداری کۆتاییت دەداتێ بۆ پەشیمان بوونەوە، ئێستا ئەگەر دڵنیایت لە سڕینەوە هەژمارەکەت دووبارە ووشەی نهێنی بنوسەوە لە خانەی password پاشان کرتە لە دووگمەی continue بکە و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە هەژمارەکەت بکە.
viber-im3age

تێبینی: بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە هەژمارەکەت ڕاستەوخۆ بۆ هەمیشە دەسڕێتەوە، بەڵام تۆ دەتوانیت جارێکیتر بەهەمان ناو هەژمارێکیتر دروست بکەیت، بەڵام پێویستە دووبارە هاوڕێکانت زیادبکەیتەوە چونکە ئەم هەژمارە تازەیەت پەیوەندی بە هەژمارە سڕاوەکەوە نییە.

تاگەکان Snapchat سناپ چات
بۆچونی تۆ