10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 16, تشرینی یه‌كه‌م 2016 بۆچوون

کۆمپانیای سامسۆنگ تابێکی نوێی بە تایبەتمەندی بەرز بە ناوی TabPro S ڕاگەیاند

galaxy-tabpro-s-gold-edition

 

لە ساڵی ڕابردوو کۆمپانیای سامسۆنگ لە پێشانگای تەکنەلۆژی ناسراو CES تابلێت (تاتەبژمێر)ـێکی قەبارە گەورەی ڕاگەیاند کە بە سیستەمی وەگەڕخەری ویندۆزی ١٠ کاری دەکرد، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا کۆمپانیای سامسۆنگ نەوەیەکی نوێی لەم ئامێرە ڕاگەیاند بە ڕەنگی جیاواز و ڕام و بیرگەیەکی گەورەتر.

ئەم تابلێتە (تاتەبژمێر)ـە ناوی Galaxy TabPro S Gold Edition بە ڕەنگی زێڕی رووپۆش کراوە و بەرهەم هاتووە، کۆمپانیای سامسۆنگ لەم وەشانە نوێیەدا قەبارەی ڕامەکەی بەرز کردۆتەوە بۆ ٨ گێگابایت و وە بیرگەکەی بۆ ٢٥٦ گێگابایت زیاد کردووە، لەگەڵ بوونی تەختەکلیلێک کە کارەکانی بەکارهێنەر ئاسانتر و باشتر دەکات.

کۆمپانیای ناوبراو هیچ گۆڕانکاریەکی تری لە تایبەتمەندییەکانی تری ئەم تاتەبژمێرە نەکردووە و خاوەنی ڕوونمایەکی گەورەیە بە قەبارەی ١٢ ئینچ و بە ڕوونی 2160*1440 پیکسڵ لە جۆری سوپەر ئەمۆلید، و کۆمپانیای سامسۆنگ پڕۆسێسەری جۆری ئنتڵ Core M3 بە خێرایی ٢.٢ گێگاهێرتز بەکارهێناوە لەم تاتەبژمێرەدا.

ئەم تاتەبژمێرە خاوەنی دووکامێرای پێشەوە و دواوەیە بە ڕوونی ٥ مێگاپیکسڵ و بوونی دەرچەی پەیوەست کردن لە جۆری USB-Cـی نوێیە، وە خاوەنی باترییەکە بە هێزی ٥٢٠٠ ملیئەمپێر و کۆمپانیای سامسۆنگ ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوە بەسە بۆ ئەوەی ڤیدیۆ بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر بە بەردەوامی کار پێبکەی لەسەر ئەم تاتەبژمیڕە کە خاوەنی ڕوونمایەکی لەو شێوەیە قەبارە گەورە و ڕوونیە بەرزەیە.

نرخی ئەم تاتەبژمێرە لە ٧٩٩.٩٩$ـی ئەمریکی دەست پێدەکات بۆ وەشانی ٤ گێگابایت ڕام و بیرگەی ١٢٨ گێگابایت وە ئەمەش کەمترە لە ١٠٠$ نرخی پێشووتری، وە وەشانی تایبەتمەندی بەرزەکەی نرخەکەی ٩٩٩,٩٩$ـی ئەمریکیە و لە ئێستاوە دەتوانن بە دەستی بخەن بۆ کڕین.

بۆچونی تۆ