10
سیستەمی وەگەرخەر 16, تشرینی یه‌كه‌م 2016

چۆنیەتی دامەزراندنی گنو لینوکسی ئوبونتوی ١٦.١٠

ssdssss

ئەمساڵ لەمانگی دە وەشانی ۱۰ـی دابەشکراوەیێکی گنو لینوکس بە ناوی ئوبونتو وشێندرا، هەر بۆ ئەمەش زۆر دابەشکراوەی دیکە لەسەر بنەمای ئوبونتو خۆیان نوێکردەوە بۆ وێنە گنولینوکسی ئێلێمێنتری کە وشانی لۆکی لێ بڵاوکرایەوە. ( لە کوردستان چاوگ یەکەم ماڵپەڕ بوو کە قسەی لەسەر ئوبونتو کرد و بابەتی بۆ نووسی).

ناوی ئەم وشانە بوو بە (Ubuntu 16.10) واتە لەساڵی ۲۰۱٦ و لەمانگی ۱۰ بە خۆشەویستی ئەم ئاژەڵە Yakkety Yak نێویان نا.

ناوی Yakkety Yak بە چ مانایێکە؟

yakگەر ئەم ڤیدیۆیەت بینیبێت باسم لە ئوبونتو کردووە کە هەر وەشانێک ناوێکی هەیە. بۆیە زۆر لەسەری ناڕۆم بەڵام ئەم وشە-Yakkety Yak- مانای فرەی لێدەبێتەوە. واتە بڵێین مانای “قسەکردنی فرە”. یان بە رستەیێکی دیکە «yakkety» بەمانای Yakety Sax کە ئامێریکی ژەنیاری موسیقای Pop-Jazz-ە بێت. بەڵام گووگڵ دەڵێت کە ئەم وشەیە «Yak» گایێکی نێری دەستەمۆیە کە ئەهڵی کراوە. لە تەبەت(Tibet) بوونی هەیە، پەشمێکی زۆری هەیە و لە گۆشت و پێس و شیرەکەی خەڵکی وڵاتی تەببەت سوود دەگرن.

تایبەتمەندییەکانی :

فایلی ISO لەم وشانە قەبارەی زۆرتر بووە بەڵام دەتوانی دایبگریت و لەسەر ماشێنە خەیاڵیەکان بەکاری بێنیت. ئەمەش پەیوەندی نەرەمەکاڵاکان نییە بەڵکو پەیوەندی بە پاڵپشتی لە کتێبخانەی پرۆگرامدارشتن هەیە. گرافیک یان روومێزەکەی بەناوی یونیتی بە وەشانی ۸ بەرزکراوەتەوە. ئەم وەشانە تەنها وەشانێکە کە کانۆنیکاڵ لەسەر ئوبونتوی داناوە. ناتلیوس پەنجەرەی بەڕێوەبردنی فایلەکانی بۆ ۳.۲۰ بەرزکراوەتەوە. وێنەی پاشبنەمای رومێزی گۆڕدراوە. هەروا نەرمەکالاکان بەرزکراونەتەوە. بۆ وێنە:

  • لیبره ئۆفیس ٥.۲.۲
  • موزیلا فایرفۆکس ٤۹
  • موزیلا ساندێربرێد ٤۵
  • ناوەندی نەرمەکالای ئوبونتوی ۳.۲۰
  • Rhythmbox 3.4.1
  • ترمیناڵێ گنوم ۳.۲۰
  • Shotwell 0.22

لەبەشی ناوەرۆک، لینوکس بەرزکراوەتەوە بۆ ٤.۸ کە لە ڕاسپێری پایی ۳ پاڵپشتی دەکات، هەروەها لە تەختەی لەمسی(تاچ)ـی سێرفسی مایکرۆسۆفتیش. پاڵپشتی لە ئامێرەکانی میدیا و دەنگ، بۆ نمونە پاڵپشتی لە رێکخەرەکانی کارتی گرافیکی ئۆرکلانیکی AMD دەکات.

بۆ تایبەتمەندیەکان پێشنیاردەکەم سەردانی ئەم بەستەرە بکەن.

دامەزراندن

گەر سەرەتاییت لە دامەزراندنی دابەشکراوەکانی گنو لینوکس کە ئوبونتو یەکێکە لەوانە تەنها تێپەڕاندنی چەند قۆناخیکی سادەیە! نیگەران مەبە. سەرەتا دەبێت بە پێی سیستەمی کار پێکردنەکەت ISOـی ٦٤ یان ۳۲ بیت دابگریت. ئینجا دەتوانی بە شێوازی بووتەیبڵ بیخەیتە سەر فلاشێکی usb یان dvdـیێک. پاشان کۆمپیوتەرەکەت هەڵگرسێنە واتە ریستارتی بکە. دەتوانی لە لاتەنیشتی ویندۆز ۱۰، گنولینوکسێکی کۆنەتر، ماک دایمەزرێنیت. بەڵام گەر هاردێکی چۆڵت هەیە باش وایە بەم جۆرە دامەزراندن بکەی. پاش بووتکردن پەنجەرەیێکت بۆ دەکرێتەوە کە دوو دوگمەی لێە دوگمەیێک بۆ دامەزراندن(install ubuntu) دوگمەیێک بۆ کارکردن بە شێوازی زیندوو(try ubuntu) واتە بێ هیچ پاشکەوتی فایلێک یان نووسین لەسەر فایلێک تەنها لەم بەشە فایلەکانی ئوبونتو دەخوێنیتەوە.

ubuntu-16-10-yakkety-yak-installation-screenshot-1

یەکێک لە تایبەتمەندیە بەهێزەکانی گنو لینوکس ئەوەیە هەمیشە بەڕۆژە و نوێکراوەیە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی گنو لینوکس کێشە و ڤایرۆسی کەمتر دەگرێت و کێشە و گیروگرفتی کەمە. لەم قۆناغە پەنجەرەیێک دەکرێتەوە کە دوو هەڵبژاردەت بۆ دەخاتە بەردەست کە ئایا رێمان پێدەدەی پاکەتە نوێکانی ئوبونتو و نەرمەکاڵاکانی بەڕۆژ بکەین؟ هەڵبژاردەی دیکە بۆ ناساندنی کارتی وایفاکەت و کۆدێکی فایلەکانی میدیا و گرافیک و… گەر ئەم بەشەی دووهەم هەڵبژێریت پێم باشترە بۆ ئەوەی ئەگەر خێرایی ئینتەرنێتت نەبێت کەمی پرۆسەی دامەزراندن کات دەخاینێت. دەتوانی هیچی هەڵنەبژێریت و بڕۆیتە قۆناغێکی دیکە. (پاش دامەزراندن بەڕۆژی دەکەین).

ubuntu-16-10-yakkety-yak-installation-screenshot-2

لەم قۆناخە کەمێ بە دڵی خۆت پارتیشێنەکان دەستکاری بکە یان بۆ دامەزراندن هەڵیاندەبژێرێت. دەتوانی لە تەنیشتی سیستەمی کارپێکردنی کۆنەکەتیش ئوبونتو دامەزرێنی بەو مەرجە بۆشایی هاردەکەت زۆرتر لە ۲۰ گیگ بێت. ئەڵبەت ئەم وەشانەی ئوبونتو ۱۰ گیگێکی گەرەکە. گەر هاردەکەت بەتاڵ یان چۆڵە با ئەم رستەی سەرەوە هەڵبژێریت واتە “erase the disk and install Ubuntu”، خۆی پارتیشینەکانت بۆ دابین دەکات. (لە گنولینوکس هەموو شتێک بە فایلێکی یەکتا دەناسرێت بۆیە ئەم بەشە دابین کراوە لە کاتی دامەزراندن)

3

کاتێک لە سەر دوکمەی Install Now کرتە دەکەن لە وێنەکەی سەرەوە پەنجەرەیێک بەم شێوازە(وێنەی خوارەوە) دەکرێتەوە کە داوای دامەزراندنتان لێدەکات و ئاگاداری فۆرمات یان سڕینەوەی پارتیشێنەکان یان هاردەکەتان دەکاتەوە.

4

بۆ ئەوەی کە کاتی خۆماڵیت بۆ دابین بکات دەبێت لەسەر نەخشە شوێنی نیشتەجێ بوونەکەتی پێبدەی، بۆ ئەمەش دەتوانی لەسەر نەخشە کرتە بکەیت. یان لە خشتەکەی خوارەوە ناوی پایتەخت یان شاری وڵاتەکەت بنووسە. کە خۆی بۆت رێکدەخات.

5

لەم قۆناغە دەبێت رێکخستنی تەختەکلیلەکەت لە شێوازی پێشگریمان کە ئینگلیزییە دەربێنیت و بیکەی بەزمانی خۆماڵی خۆت دەتوانی هەر دەستی لێنەدەیو ئینگلیزی بمێنیتەوە. بەڵام لە ستوونی چەپ دەتوانیت  زمانەکە هەڵبژێریت و لە ستوونی ڕاست جۆری تەختەکلیلەکەت دابین بکەی یان لەسەر دوکمەی Detect Keyboard Layout کرتە بکەی بۆ هەڵبژاردەی فرەتر.

6

ئێستا دەست دەکات بە دامەزراندن و جەنابت بڕۆ مەنجەڵە ڕەشەکە بێنە و یاپراخێکی خۆشمان بۆ بپێچەوە! جا بزانم جەنابت زووتری تەواو دەکەیت یان ئەم دابەشکراوەی گنو لینوکسە واتە ئوبونتو. بۆ زانیاریت پشتی ماک و ویندۆزی لەم پێچانەوەشکاندووە. زۆر دابەشکراوەی هەیە تەنها کۆپی پەیستی دەکەیتە نێو هاردەکەت بۆ خۆی ئیشدەکات(سەردانی ئێرە بکە). واتە مەنجەلەکە دێنێت و یاپراخە پێچراوەکانی تێدەخات.

7

دەتوانی کەمێ چاو لەناساندنی بکەی کە بە شێوازی شریتی جووڵە نمایش دەکرێت.

8

تەح! پیرۆز بێت، دامەزراندن تەواو بوو! داوای هەڵگرساندنێکت لێدەکات واتە ریستارت،  ئەمەش بۆ ئەوەیە کۆڵنجی رەقەکالاکانی سیستەمەکەت بشکێنێت.

9

فەرموو لە یەکەم پەڕەی نیشاندانی لۆگۆی ئوبونتو دەردەکەوێت (Ubuntu 16.10 Yakkety Yak)!

10

زۆر چاکە پاش تێپەراندنی پەڕەی بووت پەڕەی چوونەژوور  ڕووندەبێت(هەڤاڵ لە سەرچاوەی فەرمی بابەت نوسەر بەرێز”Adarsh Verma” قۆناغی دابین کردنی نێوی کۆمپیوتەر و ناوی بەکارهێنەر و نووسینی وشەی نهێنی لەیادکرادوە، هەربۆیە ئەم قۆناغە پاش دابین کردنی تەختەکلیلە لە قۆناغەکانی سەرەوەیە واتە پێش ڕۆیشتن بۆ دامەزراندن. (چوار خشتە کە پڕی دەکەیتەوە).

11

تەواوە بوو و ئەمەش دامەزراندنی گنو لینوکسی ئوبونتو!

13

سەرچاوە

بۆچوونەکان
  • Hagy

    ئەو دەستانەت خۆ
    شبێت گوڵبرا
    هیوام وایە بەردەوام بیت

    • قەزوان

      زۆر سپاس کاک”Hagy”ئازیز ، لە راستی پەشوێن چوار لاق دەگەرم بەدەست ئەو مامۆستا شەماڵه دەرچم قاچ و قۆڵمی بەستوەتەوە.

بۆچونی تۆ