سامسۆنگ 20, تشرینی یه‌كه‌م 2016

سامسۆنگ بەفەرمی ArtPC Pulseـی ڕاگەیاند

سامسۆنگ بەفەرمی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئەمریکا کۆمپیوتەری ڕوومێزی ArtPC Pulse ـی ڕاگەیاند، کە کۆمپیوتەرێکە لە هەمان کاتدا خاوەنی جوانیەکی سەرنج ڕاکێش و توانایەکی باوەڕپێنەکراوە. وە هەروەها  بەرەنگاری شێوە باوە کۆنەکان دەبێتەوە لە دیزایین و شێوەی کارکردندا.

1

شایەنی باسە، ئەم کۆمپیوتەرە سەرسامکەر لە بەهێزیدا و سەرسوڕهێنە لە جوانیدا، ArtPC Pulse شێوازێکی نوێی کۆمپیوتەری ڕوومێزییە کە دەتوانیت لە هەر جۆرە ژوورێکدا دایبنێیت خۆی بگونجێنێت ئەمە چونکە بە لولەکێکی جوانی بەخش دیزاین کراوە لەگەڵ ڕوناکیەکی بێ هاوتا کە دەتوانێت ئاگاداریە تایبەتەکانت نیشانبدات.

2

ئەم کۆمپیوتەرە بە پێی تایبەتمەندیەکانی بەسەر دوو مۆدێلدا دابەش بوون. وە ئەم کۆمپیوتەرە بە تایبەتمەندیەکانی Core i7 و Core i5 نەوەی شەشەم بەردەست دەبێت. هەروەها ڕامەکانیان ٨ گێگا و ١٦ گێگا دەبن. وە خاوەنی بیرگەی ٢٥٦ گێگای SSD پاڵپشت بە ١ تێرا لە بیرگەی HDD.

ArtPC Pluse پشتیوانێکی بەهێزی یارییە ڤیدیۆییەکانە و هەروەها پشتیوانی ڤیدیۆی جۆرایەتی بەرزی وەکو 4K دەکات. سەرباری ئەمانەش ArtPC pluse  خاوەنی چوار پۆرتی جۆری USB 3 و پۆرتێکی USB Type C و پۆرتێکی HDMIـەیە. وە خاوەنی تەختەکلیلێک و ماوسێکی بێ وایەر (وایەرلێس)ـە. لەم وێنەیەدا تایبەتمەندیەکانی هەردوو مۆدێلەکەی ArtPC Plusـی تێدا بەراوردکراوە.

زانیاری زیاتر سود لەم  گرتە ڤیدیۆیە وەربگرن.

[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=NZs6uQYNg14″ width=”460″ height=”300″]

سەرچاوە

بۆچونی تۆ