ئەپڵ
22, تشرینی یهكهم 2016
ئایفۆن ٧ بووە هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبیلێک
پاش گوزارش لە ئاگرگرتنی جەستەی ئایفۆنی ٦ ئێس و ئایفۆن ۷، ئێستا کەسێک بەناوی مەت جۆنز (Mat Jones) گوتی کە ئایفۆن ٧ بووە هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبیلەکەم. ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ ئەو کاتە کە مەت لە دەریا خەریکی مەلەوانی دەبێت و تەلەفۆنەکەی لە ژێر جل و بەرگەگەی لە نێو ئۆتۆمبیلەکەی دادەنێت. کاتێک دەگەرێتەوە دەبینێت دووکەڵێکی ڕەش لە ئۆتۆمبیلەکەی بەرز دەبێتەوە، لەم کاتە ئاگرێک دەکەوێتە نێو ئۆتۆمبیلەکەی.

جۆنز گوتی کە من یەک هەفتەیە ئەم تەلۆفۆنەم لە فرۆشگای فەرمی ئەپڵ کڕیوە و لە تەواوی ئامێرە فەرمیەکانی ئەپڵ تەنانەت بۆ بارگاویکردنەوە سوودم گرتووە. هەروەها دڵنیام کە زۆر هۆشیاری تەلەفۆنەکەم بووم، نە لە دەستم داکەوتووە و نە باتریەکەی فشارێکی لەسەر بووە.
ئەپڵ لەسەر ئەم رووداوە خەریکی لێکۆڵینەوەیە. ئەگەر بڵێن کە تیشکی خۆر بووە بەهۆی گەرمبوونی تەلۆفۆنەکە، خۆ جۆنز گوتی کە تەلەفۆنەکەی لە ژێر جل و بەرگەکەی داناوە! ئێستا ڕکابەری بۆ کۆمپانیا زڵهێزەکانی بەرهەمهێنەری تەلەفۆنە هۆشمەندەکان لە سەر ئاگردانە، با بزانین ئەم داستانە بەرەو کوێ دەڕوات.
سەرچاوە ، سەرچاوە
قەزوان
قەزوان نە تەسبێحی مەلاو قەشەیە، نە مەنجەڵێکی بێ یاپراخ.بەڵکوو شانە هەنگوینی نازپێنەدراوەی کوردەوارییە کە لەسەر گنو لینوکس دەنووسێت.
www.Qezwan.ir