10
ئەپ و نەرمەکاڵا 24, تشرینی یه‌كه‌م 2016 بۆچوون

نەرمەکاڵای کامتاسیا ستودیۆ بە چەندیین گۆرانکاری ناوازەوە نوێکرایەوە

لەدوای ٤ ساڵ کۆمپانیای تێک سمیس نەرمەکاڵای کامتاسیا ستودیۆیی لە وەشانی ٨ و لەدوای دەرکردنی چەند وەشانێکی لاوەکی لە وەشانی ٨ نەرمەکاڵاکەی نوێکردەوە و بەرزی کردەوە بۆ وەشانی ٩. کامتاسیا ستودیۆ ئەو نەرمەکاڵایەیە کە توانی لە ماوەیەکی زۆرکەمدا ناوبانگێکی زۆر بۆخۆی پەیدا بکات.  ئەم نەرمەکاڵایە بۆ کاری تۆمارکردنی شاشەی کۆمپیوتەر لەسەر هەردوو سیستەمی ماک و ویندۆز بەکاردێت و لە دواتریش مۆنتاژکردنی ئەو تۆمارەی کە تۆ دەیکەیت بە شێوەیەکی پێشکەوتوو و ناوازە. ئاشکرایە ئەم نەرمەکاڵایە لەلایەن کۆمپانیای (تێک سمیس)ـەوە بەرهەم هاتووە. وە ئەگەر سەیری ئەو دوو وێنەیەی خوارەوە بکەن دەبینن کە لە دیزاینی سەرەکی نەرمەکاڵاکەدا گۆڕانگاریییەکی زۆر کراوە بەبەراورد لەگەڵ وەشانەکانی پێشتر. ئێوەش دەتوانن لەم لینکە دایبگرن و بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ تاقی بکەنەوە. کرتە بکە بۆ داگرتن.

کامتاسیا ٩

111111111

کامتاسیا ٨

22222222222222

تایبەتمەندییەکان

  • نوێکارییەکی زۆر لە ڕووکاری نەرمەکاڵاکە.
  • کار ئاسانی کردن لە بەکارهێنانی نەرمەکاڵاکە.
  • دەتوانیت بە ئاسانی وێنەیەک یان میوزیکێک بخەیتە سەر ڤیدیۆیەک.
  • چەند وێنۆچکەیەکی نوێ بۆ نەرمەکاڵاکە دانراوە.
  • دیزاینی (مۆشن گرافیک) بۆ نەرمەکاڵاکە دانراوە.
  • چەند پارچە میوزیکێکی نوێی بۆ دانراوە.
  • بەشی (گرین سکرین) بۆ نەرمەکاڵاکە دانراوە.
  • ناوی نەرمەکاڵاکە لە کامتاسیا ستودیۆوە گۆردراوە بۆ کامتاسیا

33333333

ڕوونکردنەوە : وەک لە وێنەکەی سەرەوە ڕوونمان کردبوویەوە کە جیاوازییەکی زۆر لە دیزاینی ڕووکاری نەرمەکاڵاکەدا کراوە. کار ئاسانییەکی زۆر لە بەکارهێنانی نەرمەکاڵاکەدا کراوە و دەتوانیت بە ئاسانی وێنە و میوزیک لەسەر ڤیدیۆکە دابنێیت. چەندین وێنۆچکەی نوێ بۆ نەرمەکاڵاکە دانراوە. دیزاینی (مۆشن گرافیک) کە دیزاینێکی ناوازەیە لە بواری ڤیدیۆدا بۆ نەرمەکاڵاکەدا دانراوە. چەندین پارچەمیوزیکی بۆ دانراوە کە بە ئامێرە جیاجیاکانی میوزیک ژەنراوە. بەشی (گرین سکرین) تایبەتمەندییەکی بەهێزی ئەم نەرمەکاڵایەیە کە دەتوانیت ڕەنگێک لە وێنەکە لاببەیت واتە ئەگەر تۆ لە ستودیۆیەک ڤیدیۆیەک تۆماربکەیت دیواری ستۆدیۆکە یەک ڕەنگە لەو کاتەدا تۆ دەتوانیت ئەو دیوارە لاببەیت و وێنەیەک یان ڤیدیۆیەک لە جێگاکەی دابنێیت.

444444444

مێژووی نەرمەکاڵاکە

ئەم نەرمەکاڵایە لە 28-10-2002 یەکەم وەشانی دەرچوو بەناوی کامتاسیا 1. دواتر لە 23-12-2002 ئەم نەرمەکاڵایە نوێکرایەوە و وەشانی 1.0.1 ڕاگەیەندرا. لە 1-5-2003 وەشانی  1.1.0 ڕاگەیەندرا.

لە دوای 28 ڕۆژ و لە 29-5-2003 وەشانی 1.1.1 ڕاگەیەندرا. لە مانگی 11ی هەمان ساڵ وەشانی 2.0.0 بەچەند نوێکارییەکەوە کەوتە بەردەستی بەکارهێنەران. لە 2-12-2003 وەشانی 2.0.1 بەرهەمهێنرا.

لە دوای 2 مانگ و لە 24-2-2004 وەشانی 2.0.2 ڕاگەیەندرا. پاشان لە 31-3-2004 وەشانی 2.0.3 هاتەکایە. ئەم جارە بە چەندین تایبەتمەندی نوێ لە 21-6-2004 وەشانی 2.0.4 کەوتە بەردەستی بەکارهێنەران.

لە مانگی 9ی هەمان ساڵ وەشانی 2.0.5 ڕاگەیەندرا. بە نوێکاری زیاتر لە جارانی پێشوو لە 11-10-2004 وەشانی 2.1.0 ڕاگەیەندرا. لە 29-9-2004 وەشانێکی نوێ ڕاگەیەندرا بەناوی 2.1.1

لە 21-2-2005 وەشانی نوێی کامتاسیا بەناوی 2.1.2 ڕاگەیەندرا. لە 27-6-2005 وەشانی 3.0.0 کەوتە دەست بەکارهێنەران.لە دوای 2 مانگ و لە  8-8ی هەمان ساڵ وەشانی 3.0.1 ڕاگەیەندرا.

لە 31-10-2005 دا وەشانی 3.0.2 ڕاگەیەندرا. لە 18-1-2006 وەشانی 3.1.0 ڕاگەیەندرا. لە 2-5 ی هەمان ساڵ وەشانی 3.1.1 ڕاگەیەندرا . دواتر لە ١٩-٦-٢٠٠٦ کۆتا وەشانی سەر بە ژمارە ٣ ڕاگەیەندرا بە ناوی ٣.١.٢ .

لە ١٧ -١٠ ی هەمان ساڵدا وەشانی چوارەم ڕاگەیەندرا. پاش ماوەیەکی زۆر لە ٢٢-٣-٢٠٠٧ دا وەشانی٤.٠.١ ڕاگەیەندرا. وە دواتر لە ١٨-٧ی هەمان ساڵدا وەشانی کۆتای ژمارە چوار بەناوی ٤.٠.٢ کەوتە بەردەستی بەکارهێنەران. دوای ماوەیەک لە ٩-١٠ -٢٠٠٧  یەکەم وەشانی ژمارە پێنج ڕاگەیەندرا. وە دواتر لە ٨-١-٢٠٠٨ وەشانی ٥.٠.١ ڕاگەیەندرا. دواتر لە ٢٣ی هەمان مانگ و ساڵ وەشانی ٥.٠.٢ ڕاگەیەندرا. وە دواتر لە ١٥-٤-٢٠٠٨دا کۆتا وەشانی ژمارە پێنج بەناوی  ٥.١.٠ ڕاگەیەندرا. دوای چەند مانگێک و  لە ٥-١١-٢٠٠٨دا یەکەم وەشانی ژمارە شەش ڕاگەیەندرا. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٩ وەشانی ژمارە ٦.٠.١ ڕاگەیەندرا. لە کۆتایی مانگی ٣ ی هەمان ساڵ وەشانی ٦.٠.٢ ڕاگەیەندرا . پاش ماوەیەکی دوور و درێژ لە  ٢٥-٨-٢٠٠٩ وەشانی کۆتایی ژمارە شەش بەناوی ٦.٠٣ کەوتە بەردەستی بەکارهێنەران.  دوای ماوەیەک و لە ٣٠ – ٣ – ٢٠١٠ دا یەکەم وەشانی ژمارە حەوت ڕاگەیەندرا. پاشان لە ٦-٧-٢٠١٠دا وەشانی ٧.٠.١ ڕاگەیەندرا. لە نیوەی یەکەمی مانگی ١٠ی هەمان ساڵدا وەشانی ٧.١.٠ کەوتە بازاڕەوە. دوای نزیکەی ٧ مانگ و لە ٢٤-٥-٢٠١١دا کۆتا وەشانی ژمارە ٧ ڕاگەیەندرا بەناوی ٧.١.١. پاش نزیکەی ساڵێک لە ١٩ – ٦ – ٢٠١٢دا وەشانی یەکەمی ژمارە ٨ ڕاگەیەندرا. دوای حەفتەیەک لە ڕاگەیاندنی یەکەم وەشانی ژمارە هەشت وەشانی ژمارە ٨.٠.١ ڕاگەیەندرا. پاش ٢٨ ڕۆژ و لە ٢٤ی ٧ هەمان ساڵدا وەشانی ٨.٠.٢ ڕاگەیەندرا . لە  ٢٣- ١٠ – ٢٠١٢ وەشانی ژمارە ٨.٠.٣ کەوتە بەردەستی بەکارهێنەران . دواتر لە ١٨-١٢-٢٠١٢ وەشانی ژمارە ٨.١.٠ ڕاگەیەندرا . لە ٩-٧-٢٠١٣ وەشانی ٨.١.١. ڕاگەیەندرا . پاش ماوەیەکی کەم لە دەرچوونی وەشانی پێشوو وەشانی ژمارە ٨.١.٢ ڕاگەیەندرا . دواتر لە ١٩-١١-٢٠١٣ وەشانی ژمارە ٨.٢ ڕاگەیەندرا .  پاش ٢٨ ڕۆژ وەشانی ٨.٢.١ ڕاگەیەندرا . تێک سمیس یەکەم بەرهەمی لە ساڵی ٢٠١٤ ڕاگەیاند بەناوی کامتاسیا ٨.٣.٠ .  دواتر لە ٢٠-٥ی هەمان ساڵدا وەشانی ٨.٤.٠ ڕاگەیەندرا . پاش زیاتر لە مانگێک وەشانی ٨.٤.١ ڕاگەیەندرا .  لە ٢٢ی ٧ی هەمان ساڵدا وەشانی ژمارە ٨.٤.٢ ڕاگەیەندرا.  دواتر لە ١٩-٨-٢٠١٤ وەشانێکی نوێ ڕاگەیەندرا بەناوی ٨.٤.٣ . پاشان لە ١٨ ی ١١ی هەمان ساڵ  وەشانی ٨.٤.٤ کەوتە بازاڕەوە . یەکەم وەشانی کامتاسیا لە ٢٠١٥ وەشانی ٨.٥ بوو.

دواتر لە ١٧-٣-٢٠١٥ وەشانی ٨.٥.١ ڕاگەیەندرا. لە مانگی ٥ی هەمان ساڵ وەشانی ٨.٥.٢ کەوتە بەردەستی بەکارهێنەرانەوە. لە ٢٥-٨-٢٠١٥ کۆتا وەشانی ژمارە هەشتی کامتاسیا ڕاگەیەندرا بەناوی کامتاسیا ٨.٦.٠ .   ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر لە ١٠-١٠-٢٠١٦ تێک سمیس وەشانی نوێی کامتاسیای  بەناوی کامتاسیا ٩ ڕاگەیاند.

 

بۆچونی تۆ