بیروڕا

ئایا سەیرکردنی فیلمی پۆرنۆ (ڕووت)، ئیمانمان فرەتر دەکات؟

گەر سەردانی ئێرە بکەن لەم خزمەتگوزارییەی گووگڵ دەبینن کاتی گەڕان لە وشەی”porno” لە ئێراق لە ۱۲ مانگی ڕابردوودا دەهۆک، نەینەوا، سلێمانییە و هەولێر لە ئاستی ئێراق پلەی یەکەمیان هەیە.

هێڵی کەمینە و زۆرینەی گەڕانەکان لەم دوازدە مانگەدا:

وەڵامی پرسیارەکەی ئێمە:

یەک لەسێی ترافیکی ئینتەرنێت بە دیتنی فیلمی پۆرنۆ (ڕووت) پڕ دەبێتەوە. ماڵپەڕەکانی پۆرنۆ لە کەڵە ماڵپەڕە بەناوبانگەکانی وەک تویتەر، نێت فلیکس و ئەمازۆن سەردانیان زۆرترە. بازرگانی پۆرنۆ لە یاریە وەرزشیەکانیش پارەی زۆرتری پێ پەیدا دەبێت. لە دوو هەفتەی ڕابردوو کۆمەڵناسان و دەروونناسان فرەتر لەسەر ماڵپەڕە پۆرنۆکان توێژینەوەی زانستیان کردووە و کاریگەری ئەم ماڵپەڕانەیان خستوەتە ژێر پرسیار.
یەکێک لەم توێژینەوە نوێیانە دەڵێت کە کەسە مەزهەبیەکان گەر جاروبار چاو لە فیلمێکی پۆرنۆ بکەن لە ئیمان و باوڕیان کەم دەبێتەوە، بەڵام  بە پێچەوانە لە توێژینەوەیێکی دیکە، دەردەکەوێت ئەم فیلمانە دەبێتە هۆکارێک بۆ زیادبوونی ئیمان و باوەر  لەم کەسانە هۆکارەکە دەگەرێتەوە بۆ هەستی شەرم و گەڕانەوە بۆ لای پەروەردگار.

ڕێمان بدەن کە هەنگاو بەهەنگاو ئەم توێژینەوانە باس بکەین:
زانکۆی وێستێرن ڕیزێرڤ لە لێکۆلینەوەیێک دەڵێت کە ئاڵودەبوون بە پۆرنۆ دەبێتە هۆکارێک بۆ تووڕە بوون، تەنهایی و خەمرەوێن و لەرزۆکبوونی ئاستی مێشک و بڕیارەکانی لە بینەر. لە سەر بنەمای ئەم توێژینەوە ۸۷% پیاوەکان و ۲۹% ژنان، تەمەن سەرو ۱۸ ساڵ ڕۆژانە چاو لە ماڵپەڕە پۆرنۆکان دەکەن و لایان ئاساییە. ۲۰% لە پیاوان و ۱۳% لە ژنان لە دەوام ناتوانن بەر خۆیان بگرن و چاو لەم فیلمانە دەکەن. بینینی بەردەوامی فیلمە پۆرنۆکان دەبێتە هۆکارێک بۆ چێژ بینینی بەشێک لە مێشک و بینەر ناتوانێت ڕێگە لەخۆی بگرێت لەم کارە. بەڵام لە کۆتایی ئەم لێکۆڵینەوە دەڵێت:

هەرچەندە کە بۆ ئانێک هەستێکی خۆش لە تەماشای فیلمێکی پۆرنۆ لەلای بینەر درووست دەبێت بەڵام لە کۆتایی دەبێتە ئازاری ڕۆح و جەستە.

چاو لێکردنی فیلمی پۆرنۆ و ماڵپەڕە پۆرنۆکان دەبێتە هۆی جۆرێک لە بیرکردنەوە لەلای بینەر کە هیچ چاودێری و کۆنترۆڵی بە سەر هەستە سێکسیەکانی نییە. ئەم کردارە دەبێتە هۆکارێک کە بینەر باوەرکردنی بە خۆی کەم دەبێتەوە. ئەگەر کەسێکی بینەر، لە کاتی پۆرنۆ ببینرێت ئەوا هۆکارێکە بۆ شەرمەزاری و نزمبوونی ئاستی کەسی ئەو کەسە لەناو خێزان و کۆمەڵگا.

کۆمەڵناسێکی ئەمریکی بەناوی Samuel L. Perry دەڵێت:

“پێشتر ئەم باوەڕەم هەبوو کە دیتنی فیلمی پۆرنۆ هۆکارێکە بۆ لاواز بوونی باوەڕ و ئیمان ، بەڵام ئێستا بپێچەوانە ئەم بۆچوونە لە ئاڕادایە کە دیتنی ئەم فیلمانە دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی کە بینەر هەست بە پەشیمانی و شەرمزاری بکات هەر بۆیە بینەر هەوڵدەدا کە ئەم کارە ناپەسەندەی قەرەبوو بکاتەوە. لە ئاکامدا زۆرتر سەردانی شوێنە ئایینییەکان دەکات و نزا و پاڕانەوە بۆ  پەروەردگاری ئەنجام دەدات، تاکو ئەم کارانە ببێتە هۆی بەخشینی لەلای پەروەردگار. هەروەها ئەم هەستەیەی بە پشیمانی دەردەبرێت بۆیە ئەم کەسایەتیانە لە کاتێکی نزیک، زۆرتر بەلای مەزهەب دەکێشرێن”.

سەرچاوە

23 تشرینی یه‌كه‌م، 2016
ئاڤاتار
قەزوان نە تەسبێحی مەلاو قەشەیە، نە مەنجەڵێکی بێ یاپراخ.بەڵکوو شانە هەنگوینی نازپێنەدراوەی کوردەوارییە کە لەسەر گنو لینوکس دەنووسێت. www.Qezwan.ir
34