بابەتی گرینگ 24, تشرینی یه‌كه‌م 2016

بەهۆی ئامێرێکی هێزەکانی ئەمریکاوە کێشەیەک بۆ زۆرێک لە خاوەن ئۆتۆمبێلەکان درووست بووە

c700x420

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە کۆنتڕۆڵ کردنەوەی شاری موسڵ دەستی پێ کردووە، ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەم شەڕە هیچ پەیوەندییەکی بە تەکنەلۆژیاوە نیە تەنیا ئەوە نەبێت تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بۆ یارمەتیدانی برا پێشمەرگەکان و هێزەکانی تر عێراق لە لایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بەکار دێت.

شایەنی باسە هێزەکانی ئەمریکا لە نێو فڕۆکەخانەی هەولێر بنکەیەکی سەربازی گەورەیان درووست کردووە جگە لە فڕۆکە و هەلیکۆپتەر، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش ئاراستەی بەرەکانی جەنگ دەکرێت، لە سەرەتای دەسپێکی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنەوەی شاری موسڵ کێشەیەک ڕووبەرووی شوفێرانی شاری هەولێر بۆتەوە ئەویش ئەوەیە کە کۆنتڕۆڵی کردنەوەی ئۆتۆمبێلەکان زۆر بە ئەستەم کار دەکات و جاری واش هەیە هیچ کێشەیەکی نیە، خۆم یەکێکم لەوانەی کە تووشی ئەم کێشەیە بوومە و سەرەتا وام زانی باتری کۆنتڕۆڵەکەم پێویستی بە گۆڕین هەیە بەڵام هەمان کێشە دووچاری زیاتر لە ٤ هاوڕێی خۆم بۆتەوە کە هەموویان ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتای ژاپۆنیان هەیە، دوای بە دواداچوونی ئەم کێشەیە بۆمان دەرکەوت کە سەرچاوەی ئەم کێشەیە لە هێزەکانی ئەمریکایە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئەویش بە هۆی بەکارهێنانی چەند ئامێرێکی سەربازیە کە وا دەکات ئەم کۆنتڕۆڵانە زۆر بە ئەستەم کار بکەن.

وە زۆرێك لە خاوەن ئۆتۆمبێلەكانیش چونەتە لای كلیلسازەكان و پارەیان خەرجكردووە، داوا لە گشت لایەك دەكەین نەچنە هیچ لایەك و پارەش بەفیڕۆ نەدەن چونکە زانیاریمان وەرگرتووە کێشەکە پەیوەستە بە دانانی ئەو ئامێرە و هیچ شتێك نیە و كاتیە.

 

 

بۆچونی تۆ