10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 24, تشرینی یه‌كه‌م 2016 بۆچوون

هێرشەکانی DDoS، کەڵە ماڵپەڕەکانی خاوکردەوە.

لە چەند رۆژی ڕابردوودا هێرشەکانی DDoS بوونە هۆکاری خاوبوونەوەی ئینتەرنێت لە چەند شوێنێکی ئەمریکا و لەکارکەوتنی چەند ماڵپەڕێکی گەورەی جیهانی. بە گوێرەی گوزارشتی تۆمارکەری دۆمەینی نێودەوڵەتی Dyn، سیستەمەکانی ئەم کۆمپانیایە لە دوێنی بەیانی چەندین جار تووشی هێرشەکانی DDoS بوون کە بوونە هۆی ئەوەی خزمەتگوزاری چەند ماڵپەڕێکی بەناوبانگی وەک تویتەر، سپۆتیفای و وۆکسمیدیایی بۆ چەند کاتژمێر ڕابوەستن.

dyn-dns-ddos-attack

سیستەمی Dyn، کە پاڵپشتی لە داواکاریەکانی ماڵپەڕی لە ئەستۆ گرتووە دەڵێت: “لە کاتژمێر۱۰ـی دوێنی چەندین جار هێرشکراوەتە سەر خزمەتگوزاریەکانی Dyn کە بۆ چەند کاتژمێر خزمەتگوزاری هەندێک ماڵپەڕی لەکارخست کە داواکاری زۆریان لەسەر بوو، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا دۆخەکە ئارامە. هێرشەکان زۆرتر لە لای ڕۆژهەڵاتی ئەمریکاوە بوون کە ئەندازیارانی ئێمە هەوڵیاندا بۆ بەرگیریکردن دژی ئەم هێرشانە، گواستنەوەی خزمەتگوزاریەکانمان بۆ خۆرئاوای ئەمریکا، ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی ماڵپەڕەکانی ئامازۆن، Reddit، تامبلەر و نیویۆرک تایمزیش دووچاری کێشە ببن.”

پاش ئەوە هێرشەکانی DDoS لە ئێوارە دووبارە کرانەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەمریکا گوتییان ئێمە تەواوی هێزی خۆمان دەخەینەکار بۆ پەیداکردنی سەرچاوەی ئەم هێرشە و شوێنی دەکەوین و گەر پەیدای بکەین بە شێوەی یاسایی لەگەڵی مامەڵە دەکەین. لە کۆتاییدا دوێنێ ماڵپەڕی Dyn گوتی کە تەواو کێشەکانمان چارەسەر کردوە و ئێستا لە دۆخی ئاساییداین.

سەرچاوە

تاگەکان دۆس ئەتاک
بۆچونی تۆ